زیندانییەک لە زیندانی سەڵماس کە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە جێبەجێ کرا.
زیندانییەک لە زیندانی سەڵماس کە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەزبەر، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری سەڵماس، حوکمی لەداردانی زیندانییەک بە ناوی "عەلی حەمووزادە"، لە زیندانی ئەو شارەیان جێبەجێ کرد.
ئەو زیندانییە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەزبەر، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.
دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، حوکمی لەداردانی بە سەر ئەو زیندانییەدا سەپاندبوو.
هەواڵدەری کوردپا: لە مانگی ڕەزبەردا، ئەمە پێنجەمین زیندانییە کە لە زیندانەکانی کوردستاندا لەسێدارە دەدرێت.