هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئاشکراکردنی هەموو ناوەندەکانی شاردنەوەی موشەکە کروزەکانی رژیم

ئاشکراکردنی هەموو ناوەندەکانی شاردنەوەی موشەکە کروزەکانی رژیم

لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا لە واشنگتۆن سازمانی موجاهیدین، هەموو ناوەندەکانی شاردنەوەی موشەکی کروزی رژیم و هەروەها وردەکاری هێرشە موشەکیەکەی رژیم بۆسەر دامەزراوەی

لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا لە واشنگتۆن سازمانی موجاهیدین، هەموو ناوەندەکانی شاردنەوەی موشەکی کروزی رژیم و هەروەها وردەکاری هێرشە موشەکیەکەی رژیم بۆسەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی عەرەبستانی سعودی، ئاشکراکرد.
لەو کۆنفرانسەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بریاری ئەم هێرشە لەلایەن شۆرای عالی ئەمنیەتی نەتەوەیی رژیمەوە سەرۆکایەتی کراوە.
هەروەها خامنەیی رێبەری رژیم بریاری ئەو هێرشەی داوەو فەرماندە باڵاکانی سپاش خەریکی بەرنامەرێژی و نەخشەکێشانی بوون.
ئەو زانیاریانە لەلایەن کاناڵێکی دژبەری رژیمەوە بەناوی PMOI/MEKی سازمانی موجاهدینەوە لەناوخۆدا بەدەست هاتووە.
بریاری هێرشەکەی 14ی سێپتامبر بۆسەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ، لە کۆبونەوەی شۆرای عالی ئەمنیەتی نەتەوەیی نیزام، کۆتاییەکانی مانگی پوشپەر دراوە. وردەکاری ئەو هێرشە لە پایگای هەوا٠Šی چیتگر لە تاران ئەنجام دراوە. موشەکەکانی کروز لەلایەن گروپی موشەکی ثامن الائمە لە پارچین، کە پایگایەکی سەربازی گەورەیە لە نزیکی تاران و بە بوونی 12 بەشی جیاواز، خەریکی چالاکیە جیاوازەکانی رژیم و بەتایبەتی بەرنامەی چەک و چۆڵە ناوکەییەکانیان دەبێ‌، دروست کراون و ئەو موشەکە کروزانە لە بەشی (سکشن) 4 بەرهەم دەهێنرێن.
ئەو موشەکانەی کە بۆ هێرشەکەی سەر ناوەندی نەوتی ئارامکۆ بەکارهێنراون جۆری کروز و ناوی یا عەلیان لەسەر نوسرابوو کە لەلایەن شیرکەتی ثامن الائمە جێگیر لە سایتی پارچین لە نزیکی تارانەوە دروست کراون.


5 ساڵ و 17 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکراکردنی هەموو ناوەندەکانی شاردنەوەی موشەکە کروزەکانی رژیم

ئاشکراکردنی هەموو ناوەندەکانی شاردنەوەی موشەکە کروزەکانی رژیم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران