رۆژی شەممە رێکەوتی 11ی بانەمەڕی 1395بەرامبەر بە 30ی ئاوریلی 2016 به ئاماده بوونی کاک بابهشێخ حوسهینی بهرێوهبهریی گشتی سازمان خەبات، کۆمیتەی نۆروێژ کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بەرێوەبرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان وەک رێزێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سازمانی خەبات و تێکڕای شەهیدانی رێگەی رزگاری کورد و کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان بەرێز کاک عەبدوڵای قادری بەرپرسی کۆمیتە وتەیەکی سەبارەت بە کار و چالاکی کۆمیتەی لە دوو ساڵی رابردوودا پێشکەش کرد و لایەنە بەهێز و لاوازەکانی کاروباری بۆ ئەندامانی کۆمیتە خستەڕوو.
رۆژی شەممە رێکەوتی 11ی بانەمەڕی 1395بەرامبەر بە 30ی ئاوریلی 2016 به ئاماده بوونی کاک بابهشێخ حوسهینی بهرێوهبهریی گشتی سازمان خەبات، کۆمیتەی نۆروێژ کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بەرێوەبرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان وەک رێزێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سازمانی خەبات و تێکڕای شەهیدانی رێگەی رزگاری کورد و کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان بەرێز کاک عەبدوڵای قادری بەرپرسی کۆمیتە وتەیەکی سەبارەت بە کار و چالاکی کۆمیتەی لە دوو ساڵی رابردوودا پێشکەش کرد و لایەنە بەهێز و لاوازەکانی کاروباری بۆ ئەندامانی کۆمیتە خستەڕوو.
کاک عەبدوڵا لە وتەکانیدا سپاس و پێزانینی بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی کۆمیتە دەربڕی کە وێڕای سەختی و گرفتەکان بەوپەڕی توانا بۆ بەرپێشچوونی کار و باری کۆمیتەی ئەندامانی سازمان لە وەڵاتی نۆروێژ هەوڵیان داوە و ئەوەی بە هەست کردن بەبەرپرسیارەتی لە حاست خوێنی شەهیدان و رێبازە پیرۆزەکەیان، پێناسە کرد.
لە کۆتایی وتەکانیدا، کاک عەبدوڵا داوای لە بەرێز کاک بابەشێخ حسینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات کرد کە پەیڤێک پێشکەش بە کۆبوونەوەکە بکات بۆ ئەوەی بەرچاو روونیەک بێ بۆ کاری کۆبوونەوە و هاندەر بێ بۆ زیاتر هەست بە بەرپرسایەتی کردنمان لە حاست کاروبارەکان.
کاک بابەشێخ وێڕای دەست خۆشی و ماندوونەبوونی لە ئەندامانی دڵسۆزی سازمانی خەبات، ئەوانی بە نمونەی مرۆڤی بەئەمەگ و دڵسۆزی بۆ رێبازی شەهیدان ناوبرد و ئەو کارە خۆبەخشانەی ئەندامانی سازمانی بە لەخۆبردوویی پێناسە کرد. کاک بابەشێخ هەروەها باسێکی تێروتەسەلی لەسەر مێژووی سازمانی خەبات و دەور و نەقشی ئەو تەشکیلاتە لە خەباتی رەوای گەلی کورد کردو داوای لە تێکڕای ئەندامانی کۆمیتە کرد کە رەفتاری شۆرشگێڕانەی شەهیدان بکەینە بەردی بناغەی کارو تێکۆشانمان.
لە بەشێکی وتەکانی دا کاک بابەشێخ ئیشارەی بە کاریگەری کاروچالاکی کۆمیتەکانی سازمانی خەبات لە سەر باقی ئورگانەکانی سازمان کرد داوای کرد کە ئەو چالاکیانە بەرفراوانتر و زیاتر بکرێ و لەو راستایەدا هەمووان دەبێ شانی بدەینە بەر.
بەرێزیان لە درێژەی ووتەکانی دا باسی لە دەور و نەقشی ژنان و لاوانی لە ریزەکانی سازمانی خەبات کرد و وتی ئێمە لە هەموو بەشەکاندا دەبێ رێز لە دەور و کاریگەری ژنان و لاوان بگرین و هاوکار بین بۆ ئەوەی ئەو دوو توێژە کاریگەرە زیاتر رەوڵ لە بەرەوپێشچوونی کارەکاندا بگێرن.
هەر لەو بارەوە ئیشارەی بەوە کرد کە لە کاتێکدا ئەم کۆبوونەوەیە بەرێوەدەچێ کە یادی پێنج ساڵەی دامەزرانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێرانەو هەر بەو بۆنەوە پیرۆزبایی لە لاوانی ریزەکانی سازمانی خەبات و بەتایبەت لاوان نۆروێژ کرد و هیوای پیشکەوتن و سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە کۆتایی ووتەکانی دا بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات داوای لە تێکڕای ئەندامانی بەرێزی کۆمیتەی نۆروێژ کرد کە لە راستای زیاتر خزمەت کردن بە رێبازی سازمانی خەبات و دۆزی رەوای نەتەوەکەمان زیاتر و باشتر بێنە مەیدان بۆ ئەوەی لە ئوروپا و بەتایبەت لە نۆروێژدا بتوانین زیاتر بزوتنەوە نەتەوەکەمان و بەرنامە رەواکانی بە کۆمەڵی ئەو وەڵاتانە بناسێنین و هانیان بدەین پشتیوان و هاوکارمان بن.
لە دوای وتەکانی کاک بابەشێخ حسینی کارو چالاکیەکانی کۆمیتە خرایە بەرباس و هەر کەس لە ئەندامان لە روانگەی خۆیانەوە قسەیان لە سەر کاروچالاکیهکانی رابردو کرد و هەر کام لەلایەن خۆیانەوە بەڵێنی بەردەوامی و چالاکی زیاتریان دا.
برگەی کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی و بەرپرس و ئهندامانی بهرێوهبهریی بەشەکانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات.
کۆمیتەی نۆروێژی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
12ی بانەمەڕی1395
1ی مای 2016