رژیمی ئاخوندی پلەی یەکەمی بۆخۆی تۆمار کردووە لەروی زۆری و بەربڵاوی دیاردەی خۆسوتاندنی ژنان لە خاوەرمیانەدا.
رژیمی ئاخوندی پلەی یەکەمی بۆخۆی تۆمار کردووە لەروی زۆری و بەربڵاوی دیاردەی خۆسوتاندنی ژنان لە خاوەرمیانەدا.
هەواڵدەری هێرانا: رۆژی دوشەممە دو ژن لە کرماشان خۆیان سوتاند.
ئەو دوو ژنە بەناوەکانی زێنەب محەممەدی و نیگار عیزەتی، بەهۆی کێشەی ئابوری و دەست کورتیەوە،پەنایان بردۆتە بەر خۆسوتاندن و لەئێستادا ئەو دوو ژنە بەهۆی دروستبوونی عفونەت بەهۆی سوتاویەکەیانەوە، لە بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی کرماشان خەوێندراون.
هەروەها ئەو هەواڵدەریە رۆژی رابردوش لە پێوەند بە خۆسوتاندنی هاووڵاتیەکی تر بەهۆی کێشەی ئابوریەوە لە کرماشان، هەواڵی دابوو.
لەگەڵ بەردەوامی هێژموون و دەسەڵاتی دژە گەلی ئاخوندان بەسەر ئەو وڵاتەوە، شتێکی تازە و سەیر نیە کە رۆژانە گوێبیست و شاهێدی دەیان و سەدان کارەسات و دیاردەی سەیر و دڵتەزێن و جەرگبر ببینەوە.