کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی شەش مانگدا ٢٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارە کوژراون و
کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی شەش مانگدا ٢٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارە کوژراون و برینداربوون.
ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بەناوی پەیمان یووسفی، خەڵکی گوندی دەرماناوێ و خێزاندار، بەتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی ئێران بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە سەرەتای ساڵی ٢٧١٩وە (٦ مانگ) لانیکەم ٢٥ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی ئەو شارە بریندار و کوژراون، کە ٥ کەسیان گیانیان داوە و ٢٠ کەسیشیان بریندار بوون.