رۆژی دووشەممە رێکەوتی 15ی رەزبەری 1398، شاندێکی پێوەندی سازمانی خەبات لە رێورەسمی پرسەو سەرەخۆشی د.عیزەدین مستەفا رەسول، رووناکبیر و نووسەری دیاری کورد، لە شار
رۆژی دووشەممە رێکەوتی 15ی رەزبەری 1398، شاندێکی پێوەندی سازمانی خەبات لە رێورەسمی پرسەو سەرەخۆشی د.عیزەدین مستەفا رەسول، رووناکبیر و نووسەری دیاری کورد، لە شاری هەولێر و مزگەوتی جەلیل خەیات بەشدارییان کرد.
شاندی سازمان بە سەرپەرەستی بەرێز کاک شۆرشی حاجی بەرپرسی پێوەندی هەولێر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، لەنزیکەوە پرسە وهاوخەمی سەرکردایەتی سازمانیان بە کەس وکاری خواڵێی خۆش بێت پرۆفیسور عیزەدین راگەیاند.
پ. د عیزەدین مستەفا رەسووڵ، لە ساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لەتەمەنی 85 ساڵیدا لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
"عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ" یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و یەکەم بەیاننامە بە قەڵەمی ئەو نووسراوە.
"عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ" ٨٦ بەرهەمی ناوازەی هەیە، لە سەرەتای گەنجییەوە دەستی بە کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە، دواجار لە گۆڤاری ژین بابەتی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
پڕۆفیسۆر "عیزەدین" لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩دا، خەڵاتی "بلە"ی بۆ کەسایەتیی ساڵ لە بواری ئەدەبدا، وەرگرتووە