پێویستە تێکڕای دانیشتوانی کوردستان بە یەکگرتوویی و بە پشت بەستن بە هێزو توانایان و بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ڕێگەکان، لە بەرانبەر ب٠ڕیاری حکومەتی تورکیەو هێرشی
پێویستە تێکڕای دانیشتوانی کوردستان بە یەکگرتوویی و بە پشت بەستن بە هێزو توانایان و بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ڕێگەکان، لە بەرانبەر ب٠ڕیاری حکومەتی تورکیەو هێرشی سەربازی بۆ سەر خەڵکی بێ تاوان لە کوردستانی سوریە بوێستنەوە.
لەلاێکی دیکەوە داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەت ووڵاتانی ئوروپایی بە شێوەی جیددی بەرانبەر بڕیاری حکومەتی تورکیە بۆ هێرش کردنە سەر کوردستانی سوریە هەڵوێست بگرن و ڕێگە نەدەن کۆمەڵکوژی و سەرکوت و سوتان و خاپوور کردنی کوردستانی سوریەو ئاوارەبوونی هەزاران ژن و منداڵی بێ تاوان جێ بە جێ بکرێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە خەڵکی کوردو تێکڕای دانیشتوانی کوردستانی سوریە دەکات و بڕیاری هێرشی سەربازی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی سوریە بە ناڕەوا دەزانێ و بە توندی مەحکومی دەکا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
16ی رەزبەری 1398