__ دوو لاوی کورد بە هۆکاری نادیار گیانیان لە دەستدا
__ئیتلاعات ١٦ چالاکی کرێکاری لە کوردستان دەستبەسەر کرد
__ لە مەریوان یادی مامۆستا قانع، شاعێری ناوداری کورد بەرز راگیرا
__ سەرکەوتنێکی دیکەی وەرزشی بۆ کوردستان تۆمار کرا
__ دەستبەسەر کردنی 11 تیرۆریست لە بەحرەین
__ سوپای پاسداران هانی کۆچبەرە ئەفغانییەکان دەدات بۆ شەڕ بچنە سووریا
__ ساڵح موسلیم: پەیوەندی رێکخراوەییمان لەگەڵ پەکەکە نییە
__ سەگێک دوو منداڵی لەمردن رزگارکرد
دوو لاوی کورد بە هۆکاری نادیار گیانیان لە دەستدا
دوو لاوی کورد بە هۆکاری نادیار لە شاری دیواندەرە گیانیان لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕ، دوو لاوی خەڵکی گوندی "کۆڵ" بە ناوەکانی رەزا حۆسەینی و جەمیل حۆسەینی لە شاخەکانی دەورووبەری ئەو گوندە بە هۆکاری ناڕوون گیانیان لە دەستدا. بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو دوو ڵاوە تەمەن ٢٣ و ٢٤ ساڵە، ڕۆژی هەینی دەڕۆنە شاخەکانی دەورووبەری ئەو ناوچەیە بۆ کۆکردنەوەیی ڕووەکی سروشتی و لەوێ گیانیان لە دەست داوە. هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری بەخشداری ساڕاڵ ڕاگەیاندووە: مردنی ئەو دوو لاوە کوردە بە هۆی ڕووداوی سروشتی "هەورەتریشقە" بووە، بەڵام هێندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕاگەیاندووە، هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو دوو هاووڵاتییە ناڕوونە.هەروەها ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بارانی بە خۆڕ لەگەڵ هەورەتریشقە لەو ناوچەیە ڕووی نەداوە.
ئیتلاعات ١٦ چالاکی کرێکاری لە کوردستان دەستبەسەر کرد
لەبەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار، لانیکەم ١٦ کرێکار لە شارەکانی سنە و سەقز دەستبەسەر کران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە کۆتاییەکانی حەوتووی ڕابردوودا، بە مەبەستی پێشگیری لە بەڕێوچوونی ڕۆژی کرێکار، ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە کوردستان کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکانی داکۆکیکار لە مافی کرێکاریان دەستبەسەر کرد. ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕ، عەباس ئەندریان و موزەفەر ساڵح نیا بانگهێشتی حیفازەت ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی شاری سنە کران و سەبارەت بە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی کرێکار لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا. ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە لە ئێران، ٥ کەس لە چالاکانی کرێکاری لە کۆبوونەوە لە بەرانبەر خانەی کرێکاری لە شاری سنە دەستبەسەر و ئێوارەی ئەو ڕۆژ سێ کەس، لەو چالاکانە بەدانی بارمتە ئازاد کران.شوناسی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوانەی بەر دەرگای خانەی کرێکار لە شاری سنە، بە ناوەکانی یەدووڵڵا سەمەدی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی، زاهید مورادی، نادر ڕەزا قلی و حوسێن حەسەن ئابادی ڕاگەیەنڕاوە.هەر لەو پەیوەندییەدا لە شاری سەقز هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە ٩ چالاکی کرێکاریان دەستبەسەر کرد و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا. پێنج کرێکاری دیکە لە شاری سەقز کە دوانێوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو لە "پارکی کەسەر" هەڵکەوتوو لە جاددەی یکەمەر بەندی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر کرابوون بریتین لە: محەممەد عەبدی پوور، ئازاد ئەحمەدی، ئەحمەد عەبدی پوور، سدیق محەممەدی و پێدرام عەبدی پوور.ئازاد محەممەد پوور و سدیق محەممەدی پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئازاد کران. هەروەها ڕەحمان کاردار، حوسێن مورادی و سەید ئەنوەر موعەتەر لە ڕێگای تێلفونەوە بانگهێشتی ستادی خەبەری ئیتلاعاتی شاری سەقز کراون.
لە مەریوان یادی مامۆستا قانع، شاعێری ناوداری کورد بەرز راگیرا
ڕێوڕهسمی بهرزڕاگرتنی یادی مامۆستا قانع له شاعێرانی بهناوبانگی کوردستان به بهشداریی ژمارهیهکی زۆر له مامۆستایان، لایهنگران و خوێندکاران له هۆڵی کۆبوونهوهکانی ناوهندی مهریوان بهڕێوهچوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له سهرهتای ئهم ڕێوڕهسمهدا سهرۆکی زانکۆی پهیام نووری پارێزگای کوردستان وتی: له ههموو شار و گوندهکانی پارێزگای کوردستان شاعێران، وێژەران، بلیمهتان و مامۆستایانی بهناوبانگ بوونی ههیه که خزمهتی شایستهیی به دونیای زانست بووه، بهڵام بۆ کۆبوونهوه زانستی و زانکۆییهکان تا ڕادهیهک نهناسراو ماونهتهوه. له درێژهی ئهم سیمنیارهدا چهندین وتار له ژێر بابهتی ژیاننامه و شێعری مامۆستا قانع له لایهن سهییدئهحمهد حسێنی، حامد کۆنهپۆشی و لهیلا سهمهدی پێشکهش کرا. له کۆتایی ئهم ڕێوڕهسمه و به بهشداریی ئامادهبووان، هۆڵی کۆڕبهندی زانکۆی پهیام نوور- ناوهندی مهریوان به ناوی "هۆڵی کۆبوونهوهکانی مامۆستا قانع" ناونرا. شیاوی ئاماژهیهØ› مامۆستا قانع له شاعێرانی گهورهی کوردزمان بووه که له ساڵی 1318 له گوندی ڕیشین لهدایکبووه و له ساڵی 1385 کۆچی دوایی کرد. قانع شاعێرێکی توانا بووه و چهندین دیوان و بهرههمی شێعر و ئهدهبی به زمانی کوردی و فارسی بۆ ئێمه به یادگار داناوه.
سەرکەوتنێکی دیکەی وەرزشی بۆ کوردستان تۆمار کرا
لە کێبڕکێکانی ڕاکردن، "فەرەحناز ڕایزەن" توانی ٢ مێداڵیای زێڕ و زیو بۆ خۆی مسۆگەر بکات.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپاØ› فەرەحناز ڕایزەن کچە وەرزشکاری کورد، توانی بە سەر ڕکەبەرەکانیدا سەر بکەوێت و لە کێبڕکێکانی قارەمانەتی ئێران، بەشی ژنان، پلەکانی یەکەم و دووهەم لە ٢ مادەی ئەم وەرزشە، بۆ خۆی مسۆگەر بکات. لەم کێبڕکێیانەدا کە لە ڕۆژانی ١٠ و١١ی بانەمەڕ لە شیراز بەڕێوەچوو، ناوبراو لە مادەی ٣ هەزار میتردا، پێش لە ڕکەبەرەکانی بە هێڵی کۆتایی گەیشت و مێداڵی زێڕی لە مل کرد. هەروەها لە مادەی ١٥٠ ٠ میتردا، پلەی دووهەمی وەدەست هێنا و مێداڵی زیوی لە مل کرد. فەرەحناز ڕایزەن لە دایک بووی ١٣٧٤ی شاری مەریوانە کە تا ئێستا چەندین پلەی سەرکەوتنی لە بواری ڕاکردن وەدەست هێناوە و هەنووکە بە یەکێک لە وەرزشکارە دیارەکانی ئەم شارە بە ئەژمار دێت.
دەستبەسەر کردنی 11 تیرۆریست لە بەحرەین
11 تیرۆریست لە لایەن پۆلیسی بەحرەینەوە دەستبەسەر کران. بە پیی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسانی ئەمنی بەحرەین رایانگەیاند کە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا گەشتێکی ئەمنیەتی ئەو وڵاتە کەوتە بەر هێرشی تیررۆریستی و لە ئاکامدا پۆلیسێک کوژرا و دووانیتر بریندار بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین رایگەیاند، هێزە ئەمنیەتیەکان دوای کۆکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەمەر ئەو هێرشە تیرۆریستیەوە توانیان هەموو بکەرانی ئەو هێرشە دەستبەسەر بکەن. جێگەی باسە کە وڵاتی بەحرەین چەندین جار رژێمی ئاخوندی ئێرانی بە بەرپرسی کاری خرابکارانە و دەستێوەردان لەو وڵاتەدا تاوانبار کردووە.
سوپای پاسداران هانی کۆچبەرە ئەفغانییەکان دەدات بۆ شەڕ بچنە سووریا
سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران هەوڵدەدات لاوە ئەفغانییەکانی دانیشتووی ئێران هانبدات بەشداری شەڕی سووریا بکەن بەمەبەستی بەرگریکردن لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئەو وڵاتە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەندامانی سوپای پاسداران هەوڵدەدەن کاریگەری بخەنەسەر سەدان لاوی ئەفغانی و پاکستانی و هانیانبدەن لەڕێگەی بەڵێندان بە پێدانی هەندێ دەسکەوت، بەشداری شەڕی بەرگریکردن لە حکومەتی سووریا بکەن. رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، ئەندامانی سوپای پاسداران هەوڵدەدەن ئەفغانییەکانی نیشتەجێی ئێران رازی بکەن بەرەو سووریا بڕۆن و، بەشداری شەڕی بەرگریکردن لە بەشار ئەسەد بکەن. راشیگەیاند: جگە لە ئەفغانی، پاکستانی و، هیندستانی و، چەندین نەتەوەی دیکە بوونەتە جێی سەرنجی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران تاوەکو بتوانن چەکیان پێهەڵگرن و، رەوانەی سووریایان بکەن.
ساڵح موسلیم: پەیوەندی رێکخراوەییمان لەگەڵ پەکەکە نییە
هاوسەرۆکی پەیەدە لە کۆنفرانسی نوێنەرایەتی هەدەپە لە واشنگتۆن جەختی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کردەوە و رایگەیاند: "پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا تەنیا سەربازییە". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ساڵح موسلیم دهڵێت: "پهیوهندیمان لهگهڵ ئهمریکا پهیوهندییهکی سهربازییهو ئهوان به راشکاوی پێیان گوتووین که له رووی سیاسییهوه پشتگیریتان ناکهین". هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە پەیوەندی رێکخراوەییان لەگەڵ پەکەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "هیچ پهیوهندییهکی رێکخراوهیی له نێوان پهیهده و پهکهکه نیه بهڵام بهگشتی پهیوهندیمان لهگهڵ ههموو لایهک باشه وهکو پارتی، یەکێتی، گۆڕان و پهکهکهش". سەبارەت بە پەیوەدنیان لەگەڵ ئیسرائیل، ساڵح موسلیم گوتی: "ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە لەهەمانکاتیشدا دژی ئیسرائیل نین".
سەگێک دوو منداڵی لەمردن رزگارکرد
لەڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لەشاری فلۆریدای ئەمریکا، سەگێک دوو منداڵی لەمردن رزگارکرد.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ماکس - ناوی سەگەکەیە- کاتێک هەستدەکات ژیانی ئەو دوو منداڵە کەوتووتە مەترسییەوە، پێشەنگی ئاگرکوژێنەرەوەکان دەکاتو بەناو دوکەوڵ دەڕوات و شوێنی منداڵەکانیان پیشان دەدات.بەرپرسێکی نوسینگەی ئاگرکوژینەوەی ناوچەی (سیمینۆلی) لەسەر ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: "ئێمە خۆمان ئامادەکرد بۆ ئەوەی بچینە ژوورەوە کاتێک گوێمان لە تەقینەوەیەک بوو، خانووەکە گڕی گرت و ئێمەش بەخێرای چوینە ژوورەو زانیمان کە هێشتا ئەندامانی خێزانەکە لە ژوورەوەن". وتیشی "توانیمان مارگۆ فیاسێر و برێنتی خێزانی ڕزگاربکەین، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەماندا بۆ نێو خانووەکە، بەهۆی زۆری دوکەڵەوە شوێنی منداڵەکانمان نەدۆزییەوە، دواتر سەگی خێزانەکە بووە ڕێنیشاندەرمان و هەردوو منداڵەکەمان ڕزگارکرد". بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، سەگەکە برینداربووەو ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانە ڤێتەرنەرییەکانی ئەو ناوچەیەکراوەو چارەسەری بۆ وەرگیراوە.