ڕێکەوتی ١٠ ی ئۆکتۆبر وەکوو ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ناسراوە.
ڕێکەوتی ١٠ ی ئۆکتۆبر وەکوو ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ناسراوە.
بەم بۆنەوە هەواڵدەری هەنگاو راپۆرتێکی لەسەر لەسێدارەدانی 53 هاووڵاتی کورد لەماوەی یەک ساڵدا بڵاوکردۆتەوە، واتە لە ڕێکەوتی ١٠ ی ئۆکتۆبری ٢٠ ١٨ هەتا ١٠ ی ئۆکتۆبری ٢٠ ١٩ لانیکەم حوکمی سێدارەی ٥٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتێکی هێرانا، لەو ماوەیەدا لە ئاستی ئێراندا ٢٤٢ کەس لەسێدارە دراون کە بە بەراوردی ئاماری ئەو دوو ڕێکخراوەیە دەردەکەوێت کە ٢٢٠ªی کۆی ئەو کەسانەی لە ئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.
هەروەها لەو ساڵەدا و لەکۆی ئەو رێژە ئێعدامکراوانەدا، ٥ ژن، ٢ منداڵ و پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە کوردستان هەبوون.
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٢٣ حاڵەت کە دەکاتە ٤٣٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای کرماشان: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ١١٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت کە دەگاتە ١٦٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای لوڕستان: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ١١٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای ئیلام: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٣٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای خۆراسان: ٣حاڵەت کە دەکاتە ٦٠ªی کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
کوشتنی ئەنقەست(قەتڵ): ٤٦ حاڵەت
ماددە هۆشبەرەکان: ٧ حاڵەت