نوێنەری سازمانی خەبات لە سپانیا بەشداری لە گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی دژ بە هێرشەکانی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا، کرد.
نوێنەری سازمانی خەبات لە سپانیا بەشداری لە گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی دژ بە هێرشەکانی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا، کردرۆژی چوارشەممە 17ی رەزبەری 1398ی هەتاوی بەرامبەر بە 9ی ئۆکتۆبری 2018، کوردانی نیشتەجێی وەلاتی سپانیا بە هاوکاری چەندین چالاکی سیاسی سپانیایی لە شاری بارسێلۆنای هەرێمی کاتەلۆنیا، گردبوونەوەیەکی جەماوەریان دژ بە هێرشی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا بەرێوەبرد.
لەو گردبوونەیەدا کوردانی سپانیا هێرشەکانی تورکیەیان بۆ سەر خەڵکی سڤیلی کوردستانی سوریە مەحکوم و پرۆتستۆ کرد و داوایان لە حکومەتی سپانیا کرد ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەی ئوردوغان دژ بە نەتەوەی کورد لە سوریە مەحکوم بکات و هەموو هەوڵێک بدات بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە.
نوێنەری سازمانی خەبات لە سپانیا هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە دۆستان لەو وەڵاتە بەشداریان لەو گردبوونەوەیەدا کرد و دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی هەموو کوردێکی نەتەوەیی و ئازادیخواز و کردەوەکانی تورکیەیان مەحکوم کرد.