__ تهقینهوهی مین لە کوردستان قۆربانی لێ کەوتەوە
__ مهرگی 2 کرێکار له ئیلام هاوکات لهگهڵ رۆژی کرێکار
__ دەستدرێژی مامۆستای فوتابخانە بۆسەر کچێکی تەمەن ٩ساڵان
__ کۆمیسیۆنی ئەمریکایی: دۆخی ئازادی مەزهەب لە ئێران خراپتر بووە!
__ گەندەڵی گەیشتۆتە ناوەندەکانی خەبات لە دژی گەندەڵی
__ بەریتانیا: وتوێژەکانی سوریا پێویستیان بەدەستپێشخەری نوێ هەیە
تهقینهوهی مین لە کوردستان قۆربانی لێ کەوتەوە
تەقینەوەی مینی بە جێماو لە دەورانی شەری ئێران و عێراق، جارێکیتر لە کوردستان،قۆربانی لێ کەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هاووڵاتییهکی تهمهن 45 ساڵهی خهڵکی شنۆ له کاتی کۆکردنهوهی ڕووهکه خواردهمهنییهکان بههۆی تهقینهوهی مین قاچێکی لهدهستدا.ئ٠Šوارهی ڕۆژی ڕابردوو 13ی بانەمەر، هاووڵاتییهکی تهمهن 45 ساڵهی خهڵکی شنۆ که بۆ کۆکردنهوهی ڕووهکه خواردهمهنییهکان چووبووه بهرزاییهکانی سنووری ئێران و عێراق، چووه سهر مین. ئهم هاووڵاتییهی خهڵکی شنۆ بۆ نهخۆشخانهی نهبی ئهکرهمی شنۆ گوازراوهتهوه. کە لە ئاکامدا ئهو هاووڵاتییه قاچێکی خۆی لهدهستدا.جێگەی باسە کە تەقینەوەی مینی دەورانی شەری ئێران و عێراق ساڵانە دەیان کوژرا و برینداری لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان لێ دەکەوێتەوە و بەرپرسانیش لە ئاست ئەو گرفتەی خەڵکی کوردستان کەمتەر خەمن.
مهرگی 2 کرێکار له ئیلام هاوکات لهگهڵ رۆژی کرێکار
هاوکات لهگهڵ رۆژی کرێکار بههۆی دوو ڕووداوی یهک لهدوای یهک که له کۆمپانیای پترۆکیمیای ئیلام ڕووی دا، 2 کهس له کرێکارانی ئهم پڕۆژه گیانی خۆیان له دهست دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لهم دوو ڕووداوهدا که له ڕۆژانی 11 و 12ی مانگی بانەمەری ئهمساڵ ڕووی دا، کرێکاره قوربانییهکان بههۆی کهوتنهخواره لهسهر چوارچێوهی ئاسنی، گیانی خۆیان لهدهست دا که یهکێک لهوانه لهسهر پڕۆژهی ئهلفین بووه و ئهوهی دیکهش جۆشکاری ئهم پڕۆژه پیشەسازییە بووه. جێگەی باسە کە نەبوونی کەل و پەلی ئیمەنی بۆ کرێکاران لە کاتی کارکردندا دەیان رووداوی هاوشێوەی لێ کەوتووەتەوە.
دەستدرێژی مامۆستای فوتابخانە بۆسەر کچێکی تەمەن ٩ساڵان
لە گوندێکی سەر بە پارێزگای زەنجان، مامۆستایەکی قوتابخانە دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ٩ساڵان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کچێکی تەمەن ٩ساڵان بە ناوی"نێدا" لە گوندی "قەرە محەممەد"ی سەر بە پارێزگای زەنجان، لە لایەن مامۆستای قوتابخانەکەیەوە دەستدرێژی کراوەتە سەری . سەرچاوەکانی هەواڵ لە زاری خاڵی نێداوە ڕایگەیاندووە کەØ› ئەم ئازارە جنسییە لە لایەن مامۆستای نێداوە لە قوتابخانەی"٢٢ بەهمەن"، بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بووە، تاکوو ڕۆژی ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو نێدا لەتاو ئازاری ڕۆحی و جەستەیی خۆی، ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بۆ بنەماڵەی دەدرکێنێ و بنەماڵەی ئەو کیژۆڵە قوربانییە، دەستبەجێ پۆلیسی ناوچەکە ئاگادار دەکەنەوە. دوای لێکۆڵینەوەی پزیشکی یاسایی ناوچەکە، فەرمانی قۆڵبەست کردنی مامۆستاکە کە ناوی تەواوی ئاشکرا نەکراوە دەدرێ. خاڵی نێدا ڕایگەیاندووەØ› مامۆستاکەی نێدا بە ناوی(ی.ن)، بە دانانی بارمتە ئازادکراوە و هیچ کەس وەڵامدەری ئەو زۆڵمەی کە لە نێدا و داهاتووی نێدا کراوە نیە. بەپێی هەواڵەکان، "بەشی پاراستنی پەروەردەوە"(حراست) ڕایگەیاندووە کەØ› (ی.ن) لە کارەکەی دەرکراوە و لە گرتووخانەدا بەسەردەبات، بەڵام خەڵکی گوندەکە ئەو وتەیە بەدرۆ دەخەنەوە و دەڵێنØ› تۆمەتبار لە نێو گۆندا بە ئازادی دەگەڕیت و هەڕەشە لە بنەماڵەی نێدا دەکات.
کۆمیسیۆنی ئەمریکایی: دۆخی ئازادی مەزهەب لە ئێران خراپتر بووە!
کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی ئازادیی مەزهەبی لە ئامریکا، دواڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەپێوەندی لەگەڵ بارودۆخی ئازادیی مەزهەبی لە وڵاتانی جیهاندا بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە بارودۆخی ئازادی مەزهەب لە ئێران خرابتر بووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دەزگای دادوەری و ئەمنییەتیی رژێمی ئاخوندی بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەمینەی بەهایی و ئەو کەسانەی کە دەبنە پێڕەوی ئایینی مەسیحی، بەچەشنێک کە ڕێژەی مەسیحییە دەستبەسەرکراوەکان تاکوو بانەمەڕی ساڵی ٩٥ گەیشتۆتە ٩٠ کەس. هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا باس لە موسوڵمانە سوننی مەزهەبەکان کراوە کە بەردەوام سنوردار دەکرێنەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پڕوپاگەندای نەرێنی لەدژی جوولەکەکان و لێدانی ئەندامانی کۆمەڵەی جوولەکەکان بەبیانوی پێوەندی هەبوون لەگەڵ ئیسرائیل لە ١ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بووە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین پارێزەر بەهۆی داکۆکی کردن لە مافی بەهایی و مەسیحییەکان لە لایەن دادگای ئینقلابەوە حوکمی زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە. هەروەها مۆحەممەد عەلی تاهێری دامەزرێنەری گروپی "عرفان حلقە" بە تۆمەتی " مفسد فی الارچ" حوکمی ئێعدامی بۆ بڕاوەتەوە.
گەندەڵی گەیشتۆتە ناوەندەکانی خەبات لە دژی گەندەڵی
ئەحمەد تەوەکۆلی ڕایگەیاند هەنوکە وامان لێهاتووە کە دەزگاکانی بەرپرسیار لەبەرانبەر گەندەڵی بۆ خۆیان تێکەڵ بە گەندەڵییەکان بوون.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەحمەد تەوەکۆلی ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەی مەجلیس، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووەØ› یەکێک لە هۆکارەکانی ناودێرکردنی ئەمساڵ بە ساڵی ئابووریی خۆڕاگرانە، بوونی گەندەڵیی بەلێشاوە، کە تەنانەت سیستمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیشی تەنیوەتەوە. ناوبراو دەڵێØ› بەداخەوە گەندەڵی لە ئێراندا گەلێک زۆرە و تەنانەت بەشێوەیەکی سیستماتیک و بەکۆمەڵ ئەنجام دەدرێتØ› بەرپرسانی ئێمە لە هەوڵی ژیانی خۆشدان و گوێیان لە خەڵکی هەژار و ئاسایی نێو کۆمەڵگا نیەØ› کاتێکیش کە گەندەڵییەکان خۆ دەخزێننە نێو کاناڵە ئیدارییەکان و ناوەندەکانی بڕیاردانیش دەگرێتەوە، ئیتر خەبات لە دژی گەندەڵی مانایەکی نامێنێت، وەک ئەوەیکە ئەمڕۆ لە ئێراندا دەبیندرێت.
بەریتانیا: وتوێژەکانی سوریا پێویستیان بەدەستپێشخەری نوێ هەیە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند:" بۆ ئەوەی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا بەردەوامیان هەبێت ، پێویستە دەستپێشخەرییەکی نوێ بێتە ئاراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، فیلیپ هامۆند-ی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رۆژی دووشەمە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە مەکسیکۆ سیتی سەرباری دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بارودۆخی ئێستای سوریا و هەڵکشانی توندوتیژییەکان لە شاری حەلەب، لەهەمان کاتدا هیوای خواست بارودۆخی ئەو وڵاتە لەچەند رۆژی داهاتوودا هێوربوونەوە بەرەو پێشچوون بەخۆوە ببینێت لەکاتێکدا واشنتۆن و مۆسکۆ هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ بەردەوامی دان بە کۆبونەوەکانی ئاشتی کە لەژنێف بەڕێو دەچێت. لەچەند رۆژی رابردووشدا جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ژنێف-ی کردبوو بەئامانجی کۆبونەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵا لەپێناو بوژاندنەوەی پرۆسەی ئاگربەست لەسوریادا کەلەکۆتایی مانگی شوباتەوە بەسەرپەرشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و رووسیا چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.