بانگهێشت و بەندکرانی ژمارەیەک لە لاوانی شاری سنە، لە دوای نارەزایەتیەکانی ئەو شارە بە هێرشی ئوردوغان بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا.
بانگهێشت و بەندکرانی ژمارەیەک لە لاوانی شاری سنە، لە دوای نارەزایەتیەکانی ئەو شارە بە هێرشی ئوردوغان بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا.
رۆژی 25ی رەزبەری 1398ی هەتاوی لە شاری سنەی کوردستانی ئێران بە نارەزایەتی لە هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئوردوغان بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا، نارەزایەتیەکی جەماوەری بەرین لەلایەن لاوان و باقی چین و تووێژەکانی ئەو شارەوە بەرێوەچوو و لەو نارەزایەتیانە وێڕای دانی دروشمی جۆراوجۆر ئاڵای رژیمی تورکیە ئاگری تێبەر درا.
لە دوای ئەو چالاکیانەی خەڵکی سنە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندان دەستیان کرد بە بانگهێشت و
گرتنی لاوانی ئەو شارە.
بەپێی هەواڵەکان لە دوو رۆژی دوای نارەزایەتیە جەماوەریەکەی سنە، هێزەکانی رژیم چەندین کەس لە لاوانی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد کە ناوی چوار کەس لە دەستبەسەر کراوان بریتین لە: ئارمان ساعدپەنا، فەرامەرز شەریعەتی، فواد عینایەتی و موبین خوسرەوی.
شایانی گوتنە بەشێک لە دەستبەسەرکراوان لەلایەن دادگای رژیم لە سنە بە دانانی کەفالەت بە کاتی ئازاد کراون.