چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە نەبەزو قارەمانەکان!
تێکۆشەرانی رێگەی رزگاری و ئازادی!

پێشمەرگە نەبەزو قارەمانەکان!
تێکۆشەرانی رێگەی رزگاری و ئازادی!
هەموو میللەتێک کەسانی پێشەنگ و تێکۆشەری هەیە، کە زۆرترین بەرپرسیارەتی لەراست دۆزی میللەتەکەیان هەڵگرتووەو رەمز و سمبوڵی خۆڕاگری و نەبەزین.
میللەتی کوردیش پێشمەرگەو کەسانی پێشرەو و خۆنەویستی هەیە کە ئەرکی گەورەی دیفاع لە نیشتمان و جەماوەریان لەسەرە.
جیاواز لە هەر جۆرە جۆراوجۆریەکی بیرورا و رێباز، پێشمەرگە لەناو دڵی تاک بە تاکی میللەتی کورد دا جێگەی خۆیان کردۆتەوە.
پیرۆزیی و گەورەیی ووشەی پێشمەرگە لەلای خەڵکی کوردستان بە رادەیێکی بەرچاو و گەورەیە، لە بەر ئەو ناوە بەرزو شوێن و پێگە دیارەی، بۆتە هۆی ئەوەی کە دژمنی دڵ پڕ لەقین لە ناوی پێشمەرگەو توانای پێشمەرگە ترسی زۆری لێ‌ بنیشێ‌ .
پێشمەرگە رەمزی مانەوەی نەتەوەیێکی ستەملێکراوە کە بە کەمترین ئیمکاناتەوە بەرەنگاری دژمنی تەیار بە چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوو بۆتەوەو هەر بۆیەشە شایەنی ئەوەیە کە لەقامۆسی خۆراگری نەتەوەکەمان ئالاکەی بە شەکاوەیی بهێڵدریتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژێک بە ئامانجی رێزگرتن لە زەحمەت و تێکۆشانی ئەو مرۆڤە فیداکار و تێکۆشەرە دیاری بکرێ‌.
هەر چەند بەداخەوە تا ئێستا رۆژێک بە ناوی هەموو پێشمەرگەی کوردستان دیاری نەکراوە و لەناو ئەو رۆژانەی کە بە ناوی رۆژی پێشمەرگە دیاریکراون سازمانی خەبات ی کوردستان رۆژی 10ی خەزەڵوەری وەک رۆژی پێشمەرگە دیاری کردووە.
10ی خەزەڵوەر لە دیرۆکی سازمانی خەباتی کوردستان و بە گشتیش لە میژووی خۆراگری و قارەمانەتی هێزی پێشمەرگە لە مێژووی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان دەدرەوشێتەوە و جێگەی خۆیەتی 10ی خەزەڵوەرو مێژووی ئەو قارەمانەتیەی کە لەو رۆژەدا تۆمارکرا، نەوە لەدوای نەوە بگوازرێتەوە و وەک نمونەیێک بۆ ئازایەتی و نەبەردی و دانایی رێبەری نەمرمان مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی بهێندرێتەوە.
ئەو ڕۆژە، رژیمی جینایەتکاری ئاخوندی هێزێکی یەکجار زۆری لەشاری سەردەشتەوە بەرەو بانە وەرێ خستبوو تا بە قەولی خۆیان کۆتایی بە کێشەی کوردستان بێنن، بەڵام لە سەر جادەی نیوان شارەکانی سەردەشت و بانە و لە نزیک شاری بانەو لە شوێنێک بە ناوی هەژدەدۆلان کەوتنە بەر هێرشی بەورئاسای هێزی پێشمەرگە، بەرفەرماندەیی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی نەمر زیانی یەکجار گەورە بە دژمن گەیشت و هەتا دەروازەی شاری بانە ئەو هیزە کە بە ناوی گاردی جاویدان دەناسرا بە تەواوی لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە تێک شکێندرا. بەداخەوە لەو حەماسە کەم وێنەیە دا 8 رۆڵەی پاک و خۆنەویستی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.
زەربەکە بە رادەیێک گەورە و چاوەروان نەکراو بوو کە دژمنی لە مەیدانی سیاسی ناچار بە دژکردەوە کرد و لە هەڵوێستێکدا خومەینی رایگەیاند کە (خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست) و داماوانە داوای ئاگربڕی لە خەڵکی کوردستان کرد.
هێزیک بەو گەورەیی و پرچەکیە لەبەرانبەر ئیرادەی پۆڵایین و باوەر و ئیمانی هێزی پێشمەرگە شکستی پێهات و ئەو وانەیە جارێکی دیکە تۆمار کرایەوە کە باوەر و ئیرادەو لەسەر حەق بوون ئەو پاڵنەرانەن کە مەحاڵ دەکەنە مومکین و شانازیی مەزن دەخوڵقێنن.
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئەمرۆ بە پێش کەوتن و هاتنی سەردەمێکی نوێ پێناسەی چەمک و ئولگو و شێوەکانی خەبات و تێکۆشانیش ئالوگۆریان بەسەرداهاتووە و پێویستە لە پێناسەی پێشمەرگەش بە هەمان شێوە دەربازبوونێک لە شوناسی سووننەتی بکرێ‌ و بە مانا ئەمرۆییەکەی بەرگی نوێ بە بەر ئەو ناوە مەزنە بکرێ‌ و سنووری پێشمەرگە بەرفراوان بکرێتەوە بۆ هەموو بەش و مەیدانەکانی کوردستان. زۆر رەوایە ئەمرۆ هەموو تاکێکی بەرپرسیار لە راست نەتەوە لە هەر بەستێنێک کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی میللەتەکەمان تێبکۆشی و لەو رێگەبەش تووشی زەحمەتی و قوربانی ببێتەوە بخرێتە ناو بازنەی پێشمەرگە و بەو پێناسە نوێیە هەموو تاکێک لە شانازیی ئەو ناوە پیرۆزە بەشدار بکرێ‌ و هەستی بەرپرسیارەتیەکان پەرەیان پێ بدرێ‌ و هاوکات هێز و پوتانسێلەکانی خەبات بەسەر هەموو بەشەکان دابەش بکرێت.
پێشمەرگە قارەمانەکان!
لەکاتێکدا رێز لە رۆژی پێشمەرگە دەگرین کە ناوچەکە و جیهان لە حالی گۆرانکارین و لەماوەی رابردووش دا چەندین ئالوگۆری بنەرەتی روویان داوە کە راستەوخۆ کاریگەریان دەبێ لەسەر خەبات و تێکۆشانی ئێمە لە کوردستانی ئێراندا و بەو پێیە ئەو دۆخە نوێیە هەستی بەرپرسیارەتی و وریابوونی زیاترمان لێ دەخوازێ‌ و پێویستە بەتەبایی و یەکریزی نەتەوەیی بۆ هەر چەشنە ئالوگۆرێک بە قازانجی میللەتەکەمان ئامادە بین.
هەموو روداوەکان ئەو راستیەمان وەبیر دێننەوە کە یەکریزی و تەبایی ناوخۆیی زامنی سەرکەوتن و دەستەبەرکردنی مافەکانمانە.
لەو یادە پیرۆزە دا پیرۆزبایی لەسەرجەم بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەرفرازی پێشمەرگە و سەرجەم هێزی پێشمەرگە بە هەر بیروباوەرێک و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین و گومان نیە لەسەر تێکۆشانی پڕ ئیرادە و باوەری هێزی پێشمەرگە شاهێدی دەستبەر بوونی مافە رەواکانی نەتەوەکەمان دەبین و دەسەڵاتی ئاخوندی دەروخێ‌ و حکوومەتێکی پارلەمانی و خەڵکی و دیموکراتیک لە ئێران جێگیر دەبێ‌ و گەلی کوردیش بە مافەکانی دەگات .
بروخی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
ئازاد و ئاوەدان بێ کوردستان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
9ی خەزەڵوەری 1398


5 ساڵ و 1 مانگ و 9 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران