دووشه‌مه‌‌ 

19 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی رێورەسمی 10ی خەزەلوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستان

بەرێوەچوونی رێورەسمی 10ی خەزەلوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستان

خەباتمێدیا: رۆژی هەینی 1ی نوامبری 2019بەرامبەر بە 10ی خەزەڵوەری 1398، لەبارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان، رۆژی پێشمەرگە بەرز راگیرا.

رۆژی هەینی 1ی نوامبری 2019بەرامبەر بە 10ی خەزەڵوەری 1398، لەبارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان، رۆژی پێشمەرگە بەرز راگیرا.
سەرەتای ریورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە روحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، و پاشان بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی وتاری سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی پێش کەس کرد.
بەرێز نورانیفەرد لە وتەکانی دا وێرای ئاماژە دان بە مێژووی دیاری کردنی 10ی خەزەڵوەر وەک رۆژی پێشمەرگە کە تێیدا بەدەست و مەچەکی هێزی پێشمەرگەی بەر فەرماندەیی مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی نەمر زەربەێیکی گەورەی نیزامی و سیاسی لە رژیمی ئاخوندی درا، باسی لەوەکرد کە پێویستە لە پێناسە باو و سوننەتیەکانی پێشمەرگە دەربازبوونێک هەبێ و بە ئامانجی پەرەدان بەهەستی بەرپرسیارەتی لەناو کۆمەڵگا هەر تاکێکی کورد کە،هەستی بەرپرسیارەتی هەبێ و لە یەکێک لە بەستێنەکانی خەبات لە تێکۆشان دایە لەناو بازنەی ناوی پیرۆزی پێشمەرگە جێ بگرێ.
بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد لە بەشێکی تری قسەکانیدا وێرای ئاماژە دان بە دۆخی جیهان و ناوچەکە، بەلەبەرچاو گرتنی جوڵە مەترسیدارەکانی رژیمی ئێران لە چوارچێوەی زێدەخوازییە شەرئەنگێزەکانی، رەوشی ئەو دەسەڵاتەی بە قەیراناویی و ئاسۆی بەردەمی بە شکست و دارمانی زیاتر وەسف کرد . بەرێزیان وتیان ئەو دۆخە هەستی بەرپرسیارەتیەکانی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی لەکوردستانی ئێران پەرە پێدەدا و ئەو راستیەمان وەبیر دێنێتەوە کە پێویستە ئامادەکاریی بۆ قۆناغی نوێ و پێکهێنانی یەکێتیەکی گشتگیری هەمەلایەنە بگریتەوە.
لەپاش قسەکانی کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات، چەندین سرود و شیعری تایبەت بە پێشمەرگە پێشکەش کران و بە برگەی رێژە رۆیشتنی هێزی پێشمەرگە، کۆتایی بە رێورەسمی رێزگرتن لە 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هات



5 ساڵ و 1 مانگ و 7 ڕۆژ و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی رێورەسمی 10ی خەزەلوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستان

بەرێوەچوونی رێورەسمی 10ی خەزەلوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران