__ مانگرتنی زیندانیێکی سیاسی کورد لە زیندانی تەورێز
__ لە سێدارەدانی 5 زیندانی لە زیندانەکانی ئێران
__ تێکهه‌ڵچوونی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مانی تورکیا
__ ئاماری تووشبوان بە وایروسی ئیدز لە ئێران زادی کردوە
__ کوژرانی 15 ئەندامیتری سوپای پاسداران لە سوریە
__ لە ئێران زیاتر لە دوو ملیۆن کەس رۆژانە مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن
__ هۆشداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بەشارئەسەد
__ داود ئۆغڵو: له بڕیارداندام بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه
مانگرتنی زیندانیێکی سیاسی کورد لە زیندانی تەورێز
زیندانیێکی سیاسی کورد لە زیندانی تەورێز مانی لە خواردن گرت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، مەحەمەد ئەمین ئاگوشی، زیندانی سیاسی کوردی راگیرا‌و لە زیندانی تەورێز بە هۆی فشاری لە رادە بەدەری بەرپرسانی زیندانی تەورێز مانی لە خواردن گرت. بە پێی ئەم راپۆرتە، بریار وابوو کە حەفتەی رابردوو ئەم مامۆستا زیندانیە برواتە مەرەخەسی بەڵام تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە مورەخەسیان پێ نەداوە. جێگەی باسە کە، مەحەمەد ئەمین ئاگوشی لە ساڵی 1386، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە بە تۆمەتی مۆحاربە لە رێگای هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی نەیاری رژێمی ئاخوندی بە ئێعدام مەحکووم کراو و دواتر حوکمەکەی بۆ 10 ساڵ زیندان و دوورخستنەوە کەم کرایەوە.
لە سێدارەدانی 5 زیندانی لە زیندانەکانی ئێران
پێنج زیندانی کە یەکێکیان لەبەر چاوی خەڵکەوە لە سێدارە دران. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە 14ی بانەمەری 1395، چوار زیندانی لە زیندانی قەزەلحەساری کەرەج بە ناوەکانی، ئەحمەد ئەلتافی، عەبدۆلحەمید باقری، مەجید ئیمانی و رەزا حسینی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندیەوە لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە، کەسێکیتر بە ناوی عەوەز کە بە تاوانی کوشتن حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو سەر لە بەیانی دوێنی سێشەممە 14ی بانەمەر لە شاری نوور لە بەر چاوی خەڵکەوە لە سێدارە درا.
تێکهه‌ڵچوونی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مانی تورکیا
له کاتی تاوتوێکردنی یاسای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی یاسای بنه‌ڕه‌تی، نوێنه‌رانی AKP و HDPبه ده‌ست به‌یه‌خه بوون و تێکهه‌ڵچوون له نێوانیاندا ڕووی دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی ڕابردوو دیسان له نێوان نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه (AKP) و نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) تێکهه‌ڵچوون ڕووی دا. ئه‌م تێکهه‌ڵچوونه له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی یاسای بنه‌ڕه‌تی بۆ تاوتوێکردنی یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی له به‌دواداچوونی یاسایی ڕووی دا و به کۆمه‌ڵه تێکهه‌ڵچوونه‌کانی حه‌وته‌ی ڕابردووی په‌رله‌مانی تورکیا زیادی کرد. تێکهه‌ڵچوونه‌کان دوای ئه‌وه هه‌ڵگرسا که به‌کر بوزداغ، وه‌زیری دادپه‌روه‌ری تورکیا ڕه‌خنه‌ی له مست لێدان و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی حه‌وته‌ی ڕابردوو گرت و وتی: نوێنه‌ران گیرۆده‌ی گرژیی بوونه. گارۆ پایلان، نوێنه‌ری ئه‌سته‌مبۆڵ سه‌ر به پارتی HDP، به به‌تۆمه‌ت ناوبردنی لێدوانه‌کانی وه‌زیری دادپه‌روه‌ری تورکیا، وه‌ڵامی ناوبراوی دایه‌وه. هه‌ندێک له نوێنه‌ران، بۆتڵی په‌لاستیکییان به‌ره‌و یه‌کتر هاویشت، به‌ڵام مست و له‌قه‌دانی هه‌ندێک له نوێنه‌رانیش بینرا.
ئاماری تووشبوان بە وایروسی ئیدز لە ئێران زادی کردوە
خەباتمێدیا: بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی، درەمان و بارهێنانی پزیشکی رژێم دەڵێ: ژمارەی تووشبوان بە وایروسی ئیدز لە ئێران نزیکەی 31 هەزار کەسە.
پەروەین ئەفسەرکازەرونی، سەرۆکس ئیدارەی کونترۆلی ئیدز، رۆژی شەممە 11ی بانەمەڕی 1395 لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیونی رژێم رایگەیاند کە ئاماری تووشبوان بە ئیدز بە سی هەزار و حەوسەد کەس گەیشتووە، بەڵام بە پێی وتەی ناوبراو ئەو ئامارە تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە شناسایی کراون و حەفتاد لەسەدی تووشبوان هێشنا شناسایی نەکراون.
ناوبراو هەروەها روونی کردوە کە 85 لەسەدی تووشبوان بەو وایروسە پیاو و 15 لەسەدیش ژنن.
بە پێی ئەو راپۆرتە، هۆی پەرەسەندنی ئەو وایروسە 67 لەسەد بەکارهێنان دەرزی ئیعتیادە و 18 لەسەدیش پێوەندی جنسیە.
سەرۆکی ئیدارەی کونترۆڵی ئیدز لە درێژەدا دەڵێ: هەنگاوەکانی رابردوو وەڵامدەرەوە نەبوون و زیاد بوونی رێژەی تووشبوان و هەروەها تووشبون لە تەمەنی کەمدا نیشانەی ئەو راستیەیە.
کوژرانی 15 ئەندامیتری سوپای پاسداران لە سوریە
پانزدە ئەندامیتری سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی کە بۆ کوشتاری خەڵکی ئازادیخوازی سوریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە کوژران. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، 15 ئەندامی سوپای پاسداران و هێزە تیرۆریستیەکانی قودس کە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی بەشارئەسەد و کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی سوریە رۆیشتوونەتە ئەو وڵاتە لە شەر و پێکدادانەکاندا کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەشت کەس لەو کوژراوانە رۆژی دووشەممە 13ی بانەمەری 1395، لە شاری قۆم نێژراون. جێگەی باسە کە لە سەرەتای شەر و ئالۆزیەکانی سوریەوە تاکوو ئێستا بە دەیان فەرماندە و ئەندامی رژێمی ئاخوندی ئێران لەو وڵاتەدا کوژراون.
لە ئێران زیاتر لە دوو ملیۆن کەس رۆژانە مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن
مادەی هۆشبەر یەکێک لەو مادانەیە کە لە کوردستان و ئێران ژیانی لە زۆر کەس شێواندووە و بە هەزارن ماڵ و ژیانی هاوژینیشی لەگەڵ خۆی لەناوبردووە. بە پێی ئامارەکان لە ئێران رۆژانە زیاتر لە 2 میلیۆن کەس مادەی هۆشبەر بە کار دەهێنن کە زۆربەی بەکارهێنەرانی لە لاوان پیچک دێت. هەر وەها بەپێی ئامارەکان ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی توشبووان بە مادەی هۆشبەر لە ئێران روو لە زیاد بوون دەکات و ئەمەیش دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی سەرکوتگەرانەی رژێم دەر حەق بە لاوان و بە تایبەت خەڵکی کوردستان. جێگەی باسە کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی رژێمی ئاخوندی ئێران، 2 ملیۆن تاوەکو 2 ملیۆن و 200 هەزار کەس لە ئێران رۆژانە مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، ئامارێک کە زۆربەی شارەزایان پێیان وایە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر لەو ئامارە زۆر زیاترە.
هۆشداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بەشارئەسەد
جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، لە واشنگتۆن بە بەشار ئەسەد، سه‌رۆکی سووریای راگەیاند، "ره‌تکردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست به‌زیان بۆ رژێمەکەی ده‌شکێته‌وه". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د مل بۆ ئه‌مه نه‌دات، ئاشکرایه کاردانه‌وه ده‌بێت. یه‌کێک له‌و کاردانه‌وانه بریتی ده‌بێت له تێکشکانی ته‌واوی ئاگربه‌سته‌که و پاشان گێڕانه‌وه بۆ شه‌ڕ. پێموانییه رووسیا ئه‌مه‌ی بوێت" کێری وتیشی "ئه‌گه‌ر ستراتیژی ئه‌سه‌د بریتیبێت له‌وه‌ی که به‌جۆرێک پێیوابێت که حه‌له‌ب و به‌شێکی وڵات بۆخۆی جیاده‌کاته‌وه، هه‌واڵم پێیه بۆی: ئه‌م شه‌ڕه کۆتای نایه‌ت". وته‌کانی کێری دوای ئه‌وه هات حه‌له‌ب رۆژێکی خوێناوی دیکه‌ی به‌ڕێکرد. نه‌خۆشخانه‌یه‌کی دیکه کرایه ئامانج و ژماره‌ی کوژراوانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له 10 رۆژی رابردوودا زیادیکرد بۆ نزیکه‌ی 250 که‌س (٢٥ که‌س له رۆژێکدا).
داود ئۆغڵو: له بڕیارداندام بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاشکرایکرد که له‌بڕیاردایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عه‌بدولقادر سه‌لڤی، نووسه‌ری رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی تورکی‌و نزیک له حکومه‌تی ئه‌و وڵاته، له وتارێکدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رده‌ی له‌سه‌ر ناکۆکیه‌کانی نێوان داود ئۆغڵو و ئه‌ردۆغان لاداوه. سه‌لڤی، ئاشکرایکردووه، داود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا دوێنێ سێشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌که‌په) پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکراوه که قسه‌کانی له وتاری ماڵئاوایی ده‌چێت؟ ئه‌ویش وتوویه‌تی "هێشتا بڕیاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌م نه‌داوه، به‌ڵام له قۆناغی بڕیارداندام، بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه‌و موحاسه‌به‌ی خۆم ده‌که‌م". به‌وته‌ی ئه‌و نووسه‌ره، داود ئۆغڵو وتووشیه‌تی، سه‌رۆک کۆماری به‌مافی خۆی ده‌زانێت‌و ئه‌رکی خۆی به‌جێهێناوه، به‌ڵام له‌ناو بزووتنه‌وه‌یه‌کدا نامێنێته‌وه زیان به تورکیا بگه‌یه‌نێت.