زەوی لەرزەیەک بەهێزی 5.9 ریشتەر ناوچەی تورکمان چای پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند.
زەوی لەرزەیەک بەهێزی 5.9 ریشتەر ناوچەی تورکمان چای پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند.
ئەمرۆ هەینی 17ی خەزەڵوەر، زەوی لەرزەیەک بە پێوەری 5.9 ریشتەر و کات 2 و 17 دەقە و 3 سانیە، ناوچەی تورکمان چای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی لەرزاند.
تورکمان چای ناوچەیەکی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات و ناوەندی شارەدێی کەندوان و بەخشی کەندوان لە شارەدێی کەندوانە.
ناوەندی توێژینەوەی زەوی لەرزە لە زانستگای تاران دەڵێت، ئەو زەوی لەرزەیە جگە لە ئازەربایجانی خۆرهەڵات، پارێزگاکانی ورمێ، گیلان، زەنجان و ئەردەبێلیشی لەرزاندووە.
سەرۆکی بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەو بەرێوەبەری کارەساتەکانی زانستگای علومی پزیشکی تەورێز وتویەتی: بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتیەوە تا ئێستا 5کەس مردوون و نزیکەی 251 کەسیش بریندار بوون.