ئارەزوو عەبدوڵڵاهی
گەلێک خەمبارو پەشۆکاوم لەتاو دوری وڵاتەکەم
ئارەزوو عەبدوڵڵاهی
گەلێک خەمبارو پەشۆکاوم لەتاو دوری وڵاتەکەم
لەم غوربەتە ئارام ناگرم، هێندەی شین و زاری بکەم
سروشتی جوانی غوربەت، بە بستێک خاک ناگۆرمەوە
چارەم چیە خودایە گیان، چۆن دڵم ئارام کەمەوە
وەڵامم نارد بۆ دۆستانم، مشتێ خاکی وڵاتەکەم بۆ بنێرن بەدیاری، تا هەردەم بۆنی پێوە بکەم
بەڵکە ئارام بگرێ دڵم، دڵە پر لە ئازارەکەم
بەداخەوە ئارام ناگرم و خۆم خراپتر دەست پێ ئەکەم
ئەبەو شێوە کە پێش بروا لەتاوان رۆژێک دیق ئەکەم
ئەزانم زۆرباش ئەزانم، کە ناتوانم لەگۆریشا بۆ ساتێکی لەبیری کەم