هاوپەیمانی دەریایی بە رێبەرایەتی ئامریکا لە کەنداوی فارس دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
هاوپەیمانی دەریایی بە رێبەرایەتی ئامریکا لە کەنداوی فارس دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
ڕۆژی پێنج شەممە 25ی خەزەڵوەر، هاوپەیمانی ئامریکا لە کەنداوی فارس بە ئامانجی پاراستنی کەشتیەکان، دەستی بە کار کردووە.
دەوڵەتی ئامریکا لە چەند مانگی ڕابردووەوە ڕایگەیاندوە کە دەیهەوێت ئەم هاوپەیمانیە بۆ پارێزگاری لە هاتووچۆی کەشتیەکان دروست بکات. ناوگانی لە پێنجەمی هێزی دەریای ئامریکا کە لە بەحرەین جێگیرە، لە ئاگۆستەوە پەیوەستی ئەو هاوپەیمانییە بووە. عەرەبستانی سعوودی و ئیماراتیش لە مانگی سێبتامبر بوونە هاوپەیمانی ئامریکا.
لە نێو وەڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئوستڕالیا و ئینگلیس بەناردنی کەشتی بۆ ناوچەکە بەئامانجی پاراستنی هاتووچۆی کەشتیەکان ڕەزامەندیان دەر بڕیوە.
ئاڵبانی نوێترین وەڵاتە لەنێو ئەم هاوپەیمانەتیەدا کە ڕۆژی هەینی حەوتوی ڕابردوو بوونی خۆی لەو هاوپەیمانەتیەدا ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: لەگەڵ ئەوەی کە سێنتینل بۆ بەرەورووبوونەوەی هەرە٠شەکانە بەڵام ئامانجی دروست کردنی هەڕەشە نیە. ئێمە کەشتیگەلێکی بە هێزمان بۆ گەڕان و پشکنین بەرهەمهێناوە بەڵام جوێ لە دیفاع کردن لە یەکتر لە ئەگەری هەرەشەدا، هیچ چالاکیەکی هێرشەبەرانەمان نیە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئامریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ووتی کە ئامانج لەم عەمەلیاتە پارێزگاری لە ئاوەکانی کەنداوی فارسە.
ناوبراو هەروەها وتی بەڵێنی ئێمە لە ناوچەکە کورت ماوە نیە، بەڵکو بەردەوام و درێژ ماوەیە و ئێمە هەتا ئەو کاتەی پێویست بکات وەکوو بەشێک لە سنتینێل چالاکیەکانمان درێژە پێدەدەین.