چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دوایین زانیاریەکان لە خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە عێڕاق

دوایین زانیاریەکان لە خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە عێڕاق

خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە عێڕاق دژ بە کەس و دەست و پێوەندەکانی ویلایەتی فەقیە بەهۆی دەست تێوەردانەکان و بەرنامەو هەڕەشە و کردەوە سەرکوتگەرانەکانی ڕژیم، بە بەشدا

خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە عێڕاق دژ بە کەس و دەست و پێوەندەکانی ویلایەتی فەقیە بەهۆی دەست تێوەردانەکان و بەرنامەو هەڕەشە و کردەوە سەرکوتگەرانەکانی ڕژیم، بە بەشداری هەموو چین و توێژەکانی عێراق و بە خۆراگری گەنجانی شۆڕشگێڕ،لە گرینگترین شارەکانی عێڕاق بەردەوامی هەیە.
ڕۆژی دوشەممە رێکەوتی 20ی خەزەڵوەر، بەغدا و هێندێک لە شارە گرینکەکانی عێڕاق وەکوو بەسرە و ناسریەو دیوانیەو بابل و سەماوە و ئەلموسەننا و نەجەف شاهێدی خۆپیشاندان و پێکدادان بوون.
لە شاری بابل کۆمەڵی خۆپیشاندەران بە وتنی دروشم دژ بە قاسم سلێمانی،تووڕەیی خۆیان دژ بەم کەسە جەللاد و جینایەتکارەی خامنەیی و دەست تێوەردانەکانی لە عێڕاق پیشان دا.
بەدرێژای رۆژی یەکشەممە، لەناسریەی باشووری عێڕاق شەڕ و پێک دادان لەنێوان گەنجان و هێزە خوێن مژەکانی دەوڵەتی خامنەی بەردەوام بوو.
لەشەڕو پێک دادانەکان لە مەیدانی ئەلحەبوبی ناسریە سێ گەنج بە گوللەی هێزە ئەمنیەکان کوژران.
بەپێی هەواڵی ئەلعەرەبیە:بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێک دادانەکان، هێزە ئەمنیەکان پاشەکشەیان کردووە، ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتن بۆ ماوەی دو سەعات ئەو کەسانەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەکان کە تووشی خنکان ببون، سەرچاوە تەندروستیەکان وتویانە کە 15کەس بریندار بوون، زۆربەی گەنجانی تەمەن 24 ساڵە بوون.
ئێسکای نیوز لەسەر زاری یەکێک لە کارناسانی بەشی سیاسی وئەمنیەتی وتیØ› ڕژیمی ئێران دەزانێت کە ئاگری خۆپیشان دانەکانی عێڕاق بەم نزیکانە دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران و ئەمەش ڕژیمی ناچار کردووە کە هەڵوێستی توند بگرێت لەبەرانبەر خۆپیشاندەراندا و فشار هێنان و سەرکوت کردن و بەکارهێنانی هەڕەشەو دەست درێژی کردنە سەر خۆپیشاندەران بەردەوام دەبێت و ئەم بابەتە بوەتە هۆی کوشتنی 300کەس و بریندارکردنی نزیک بە 15هەزار کەس دیکە.
سێناتۆر گری پیتێرز نوێنەری دیموکڕاتەکان لە پاڕلەمانی سەنای ئامریکا پشتگیری لە خۆپیشاندەرانی عێڕاقی دژبە دەستێوەردانەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەم وەڵاتە کرد.
ناوبراو لە پەیجی تویتەری خۆی نووسیویەتی من پشتگیری لە داخوازیەکانی خەڵکی عێڕاق دەکەم ئەوان شایانی ئەوەن کە دەوڵەتێک هەڵبژێرن کە دووربێت لە دەستێوەردانەکانی ڕژیمی ئاخوندی.


5 ساڵ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوایین زانیاریەکان لە خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە عێڕاق

دوایین زانیاریەکان لە خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە عێڕاق

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران