خەباتمێدیا(khabatmedia.com): تەلەفزیۆنی رژێمی ئێران 22 جۆزەردانی 1394 بڵاوی کردەوە کە پانزە هەزار منداڵی کار و سەرشەقام لە تاراندا بوونی هەیە.ئەوەی خوارەوە بەشێکە لەو راپۆرتەی تەلەفزینی رژێم:
منداڵێک دەڵێ: دەستفرۆشی دەکەم
هەواڵنێر: لە کوێ دەستفرۆشی دەکەی؟
منداڵ: تەجریش
منداڵێکی دیکە: فاڵ دەفرۆشم
خەباتمێدیا(khabatmedia.com): تەلەفزیۆنی رژێمی ئێران 22 جۆزەردانی 1394 بڵاوی کردەوە کە پانزە هەزار منداڵی کار و سەرشەقام لە تاراندا بوونی هەیە.ئەوەی خوارەوە بەشێکە لەو راپۆرتەی تەلەفزینی رژێم:
منداڵێک دەڵێ: دەستفرۆشی دەکەم
هەواڵنێر: لە کوێ دەستفرۆشی دەکەی؟
منداڵ: تەجریش
منداڵێکی دیکە: فاڵ دەفرۆشم
هەواڵنێر: چەند ساڵتە؟
منداڵ: 8 ساڵ
هەواڵنێر: چەندت داهات هەیە؟
منداڵێکی کچ: مانگی 300 تمەن
جێگری وەزیری پەروەردە و فێرکردنی رژێمی ئاخوند عەلی زەرئەفشان لە رەزبەری 1394دا رایگەیاند: بەگشتی لە ساڵێکی خوێندندا هەر لە دەست پێک تا کۆتایی بە شێوەی مامناوەند نزیک بە 8000 هەزار قوتابی واز لە خوێندن دێنن.
تەلەفزیونی رژێم 21ی سەرماوەزی 1394، سەبارەت بە منداڵانی کار لە مەدرەسەیەک راپۆرتێک ئامادە دەکا:
مامۆستا دەرس دەڵێ: منداڵ (بۆشایی) کار
منداڵەکان دەنووسن منداڵی کار
هەواڵنێر: ئایا منداڵ دەبێ کار بکا؟
منداڵ: نازانم!
یەکێک لە دزیوترین دیاردە کۆمەلایەتیەکان کە دەستکەوتی سیاسەتە هەڵەکانی رژێمی ئێرانە، کارکردنی منداڵەکان و منداڵی کارە، کە نیشانەی هەژاریەکی بەربڵاو و جیاوازی بەرچاوی چینەکانی کۆمەڵگەی ئێرانە.
بەپێی راگەیێنەکان بەتایبەت رۆژنامەی حکومەتی کار و کارگر (خاکەلێوەی 94)، لە نیشتمانێکدا کە لە 79 ملوێن کەس، 54 ملوێن هیچ دەورێکیان نیە لە وەبەرهێناندا، منداڵان مەجبورن بۆ دابین کردنی پێداویستی ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیان، واز لە خوێندن بێنن و برۆن کار بکەن.
ووتووێژ لەگەڵ منداڵێکی سەرشەقام:
ـ چەند ساڵتە؟
ـ هەشت
ـ بۆچی کار دەکەی ...
ـ بۆ ئەوەی پووڵ پەیدا بکەم
ـ باوکت لە کوێ یە؟
ـ باوکم پیرە
ـ تەنیا تۆ کار دەکەی؟
ـ نا ! براکەشم لەولایە
داخرانی کارخانەکان، بێکاری، گرانی کەل و پەل و پێداویستیەکانی ژیان و خوێندن و ئەو هەموو کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتیەی هەیە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی هەژاریەکی لە رادەبەدەر و خانەوادەکان توانای دانی خەرجی خوێندنی منداڵەکانیان نیە و منداڵەکان مەجبور واز لە خوێندن دێنن.
تەلەفزینی رژێم 5ی جۆزەردانی 1393، منداڵێک گووتی: من بەیانی زوو سەعات 7 دەرۆم و ئەگەر تا سەعات 11 پوول پەیدا نەکەم بە برسیەتی دەمێنمەوە.
بەرێوەبەری پەروەردەو بارهێنانی رژێم لە تاران راگەیاند کە 25 هەزار منداڵ لەو شارەدا بەجێی ئەوەی بخوێنن وەدوای کارکردن کەوتوون.
پارێزگاری رژێم لە خوزستان عەبدوالحەسەنی موقتەدایی گووتی: لەو پارێزگایەدا 90 هەزار منداڵ کە لە خوێندن دواکەوتوون بوونی هەیە. ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: پارێزگای خوزستان یەکێکە لەو پێنج پارێزگایەی کە زۆرترین منداڵی تێدایە کە لە خوێندن دواکەوتوون.
بەرێوەبەری پەروەردە و فێرکردنی دیزفول دەڵێ: لە 500 قوتابی کە لە ساڵی 1394دا لە خوێندن دواکەوتوون، 60 لەسەدی لە کچان پێک دێ.
هەژاری لە رادەبەدەر بۆتە هۆی فرێدان و وێلکردنی مندالان لە سەر شەقامەکان و فرۆشتنیان.
تەلەفزیونی رژێم 1ی گەلاوێژی 1394: بەرنامەی (مندڵانی وێلکراو)
بێژەر: رێکخراوی بێهزیستی رایگەیاندوە کە ساڵانە لە ئێراندا نزیک بە 3000 منداڵی کەمتر لە 3 ساڵ وێل دەکرێ.
هاووەلاتیەک: هەندێکیان بەداخەوە هەروا لە سەرشەقامەکان وێلکراون.
بێژەر: کەوایە ئەو منداڵانەی لە سەر چوار رێیانەکاندا دەبینرێن وێلکراون.
هەواڵدەری سوپای پاسداران ناسراو بە فارس لە 24ی خاکەلێوەی 1395، لە ژێر ناوی (تازە هاتووەکان لە رەگەزی کارتۆن خەو! و 2 ملوێن تمەن نرخی مندالانی کار لە داهاتوودا)، ئیعترافی بە گۆشەیەک لەو چارەساتە مرۆیەی لە ئێراندا رووی داوە، کرد.
رۆژنامەی حکومەتی سیاسەت رۆژی 17ی رەزبەری 1394 نووسی: منداڵی کارتۆن خەوەکان بە نرخی 100 بۆ 200 هەزار تمەن پێش فرۆش دەکرێن.
ئەوەی لە سەرەوە ئیشارەی پێکرا، بەشێکە لە مەینەتی مندالان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئاخوندان. ئەو منداڵانەی کە دەبێ داهاتوو دروست بکەن، بەلام لە ئێراندا بەرەوڕووی چارەنووسێکی نادیار بوونەتەوەو رۆژ تا ئێوارە دەبێ لە پێناو تێر کردنی سکیان لە سەر شەقامی شارەکاندا هەلات هەلات بکەن.