هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌ سه‌رانسه‌ریه‌کان له‌ ئێران و کوردستان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌ سه‌رانسه‌ریه‌کان له‌ ئێران و کوردستان
هه‌واڵنێر ئارێز

ڕێژیمی ئاخوندی به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌ سه‌رانسه‌ریه‌کان و تاکو ئێستا زیاتر له‌ ١٠  که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران شه‌هید بوون و زیاتر له‌ ١٠ ٠  که‌سیش..

خه‌‌‌باتمیدیا : ڕێژیمی ئاخوندی به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌‌‌ سه‌‌‌رانسه‌‌‌ریه‌‌‌کان و تاکو ئێستا زیاتر له‌‌‌ ١٠  که‌‌‌س له‌‌‌ خۆپیشانده‌‌‌ران شه‌‌‌هید بوون و زیاتر له‌‌‌ ١٠ ٠  که‌‌‌سیش برینداربوون. ڕژیم سه‌‌‌رجه‌‌‌م هێڵه‌‌‌کانی ئینته‌‌‌رنێتی له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی ئێران و کوردستان بڕیوه‌‌‌ و هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کان به‌‌‌توندترین شێوه‌‌‌ هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌ده‌‌‌ن  که‌‌‌ کۆتای به‌‌‌ خۆپیشاندانه‌‌‌کان بێنن.

سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران  و چه‌‌‌ندین هێز و لایه‌‌‌نی تری ئێران و کوردستان داوا له‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستان و ئێران ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ له‌‌‌ خۆپیشاندانه‌‌‌کان به‌‌‌رده‌‌‌وام بن و خه‌‌‌ڵک تێکه‌‌‌ڵاوی خۆپیشانده‌‌‌ران بن تا ڕژیم نه‌‌‌توانێ خۆپیشاندانه‌‌‌کان سه‌‌‌رکوت بکا.

دوانیوه‌‌‌ڕۆی ڕۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر، زیاتر له‌‌‌ ٤٠  شاری ئێران شایه‌‌‌تی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیی و خۆپیشاندانی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ئاست چوونه‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی قیمه‌‌‌تی بێنزین بوو.
ئه‌‌‌م خۆپیشاندانانه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌دوای چوونه‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی قیمه‌‌‌تی بێنزین له‌‌‌سه‌‌‌ر بڕیاری "شوڕای باڵای هاوئاهه‌‌‌نگی ئابووری سه‌‌‌رانی سێ قووه‌‌‌"، له‌‌‌ ڕۆژی هه‌‌‌ینی ٢٤ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستی پێکردووه‌‌‌ هه‌‌‌روا به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌. شایانی باسه‌‌‌، له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی شاره‌‌‌کان هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌کان به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی به‌‌‌ره‌‌‌وڕوو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ناڕازییان، گازی فرمێسکرێژیان به‌‌‌کار هێناوه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ هه‌‌‌ندێ له‌‌‌ شاره‌‌‌کان هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کان به‌‌‌ره‌‌‌و ناڕازییان ته‌‌‌قه‌‌‌یان کردووه‌‌‌. له‌‌‌ دووهه‌‌‌مین ڕۆژی ئه‌‌‌م خۆپیشاندانانه‌‌‌دا، شۆفیره‌‌‌کان له‌‌‌ شاره‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کان ماشینه‌‌‌کانیان کوژاندووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ڕێگاکانیان به‌‌‌ستووه‌‌‌. به‌‌‌ پێی هه‌‌‌واڵێکی دیکه‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌م پێوه‌‌‌نده‌‌‌دا، به‌‌‌دوای په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندنی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تییه‌‌‌کان به‌‌‌ چوونه‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی قیمه‌‌‌تی بێنزین، ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کان به‌‌‌ ناردنی نامه‌‌‌ی هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ئامێز بۆ هاووڵاتییان، داوایان لێ کردوون که‌‌‌ شه‌‌‌قامه‌‌‌کان به‌‌‌جێ هێڵن. هاوکات دادستانی گشتی ڕژیم، خۆپیشانده‌‌‌رانی به‌‌‌ "تێکده‌‌‌ر" ناوبردووه‌‌‌ و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی کردووه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌رخوردی جێدیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌کرێت. له‌‌‌ لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ ڕاپۆرته‌‌‌کان باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی ته‌‌‌قه‌‌‌ی به‌‌‌کرێگیراوان و هێزه‌‌‌ نزامیه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ڕژیم که‌‌‌س له‌‌‌ خۆپیشانده‌‌‌ران گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ پێی هه‌‌‌واڵێک که‌‌‌ هه‌‌‌تا ئێستا پشتڕاست نه‌‌‌کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، هاووڵاتییه‌‌‌ک له‌‌‌ شاری سنه‌‌‌ به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی ڕژیم گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌.


5 ساڵ و 5 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌ سه‌رانسه‌ریه‌کان له‌ ئێران و کوردستان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌ سه‌رانسه‌ریه‌کان له‌ ئێران و کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران