نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتوی کوردستان و ئێران، ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ٣٠ ی خەزەڵوەر، پێی نایە رۆژی حەوتەم.
نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتوی کوردستان و ئێران، ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ٣٠ ی خەزەڵوەر، پێی نایە رۆژی حەوتەم.
لەماوەی ئەو حەوتویەی خۆپیشاندان و نارەزایەتیانەدا، تا ئێستا نزیکەی ١٤٦ شاری ئێران و کوردستانی گرتۆتەوە، نزیکەی 251 کەسیش شەهید کراون،٣٧٠ ٠ کەسیش بریندار کراون، و نزیکەی ٧٠ ٠ ٠ کەسیش گیراون.
جێی باسە ئەم نارەزایەتی و خۆپیشاندانانەی ئێران و کوردستان جیهانی بۆتەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک لە راپەرینی خەڵکی ئێران و کوردستان و سەرکوتی درندانەی رژیم، نووسی: رژیمی دژە گەلی ئاخوندی، بەشێوەیەکی درندانە وەڵامی نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکەکەی داوەتەوە، ئەوە ماوەی چوار رۆژە کە خەتی ئینتێرنێت براوە، بەڵام خەڵک لەبەرانبەر سەرکوتکردنەکانی رژیم و کردەوە درندانەکانیان نافەرمانی دەکەن و بێدەنگ نابن.
راستیەکان لەحاڵی ئاشکرابووندان و جیهانیش دەیانبینێ.