ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له سێهه‌مین ڕۆژی ناڕازیه‌تیه‌کان دا زیاتر له ٥٢ شاری ئێران و کوردستان دا خۆپیشاندانی به‌ربڵاو کرا.
خه‌باتمیدیا: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له سێهه‌مین ڕۆژی ناڕازیه‌تیه‌کان دا زیاتر له ٥٢ شاری ئێران و کوردستان دا خۆپیشاندانی به‌ربڵاو کرا. له‌وانه شاره‌کانی تاران، مەشهەد، سیرجان، پولدوختەر، ئەهواز، ئابادان، خورەمشەهر، بێهبەهان، ماهشەهر، تەورێز ، شیراز، ئیسفەهان، بیرجەند، بەندەرعەباس، بووشێهر، شەهر قودس، دەماوەند، بیرجەند، بەندەرریگ، یەزد، بابول، رەشت، گەرمسار، نەیشابوور، چابەهار، ئەهەر، روودهێن، ئیسلام شەهر، گەچساران، زاهیدان، فەردیس کەرەج، قەزوین، هەمەدان، خورەم ئاباد،ق‌م و هه‌روه‌ها له‌کوردستانیش له شارەکانی ئیلام،کرماشان،سنە،مەریوان،سەقز،ورمێ،جوانڕۆ، کامێران و سەرپێل زەهاو ، بانه، شاباد، بۆکان، سه‌ڵماس و گێلان غه‌ریب و زۆرێکی تر له شاره‌کان خۆپیشاندان ئه‌نجام درا. به‌پێی هه‌واڵه سه‌ره‌تایه‌کان زیاتر له ٦٠ که‌س به گوله‌ی هێزه‌کانی ڕژیم شه‌هید کراون، له‌وانه نزیک به ٢٨ ڕۆڵه‌ی کورد تاکو ئێستا به‌ده‌ست خوێنڕێژان و جه‌لادانی ڕژیم شه‌هید بوون و به‌سه‌دان له خۆپیشانده‌ران بریندارن. هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌کان زیاترله ١٥٠ ٠ که‌س له خۆپیشه‌نده‌ران له شاره‌کانی ئێران و کوردستان ده‌سگیرکراون.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێک دا رایگه‌یاند که هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیمی ئاخوندی وه‌ک هه‌میشه که ده‌ستیان نه‌پاراستوه له کوشتاری خه‌ڵک، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن. له به‌شێکی تری ڕاگه‌یه‌ندراوی سازمانی خه‌بات دا هاتوه که رێژیمی ئاخوندی به‌م بڕیاره زاڵمانه‌ی که ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی ئێران و کوردستان داویه‌تی، ده‌یهه‌وێ که‌لێنێک له ئاسه‌واری ئه‌و سزا جیهانیانه که‌م کاته‌وه که له ئه‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی سه‌رانی ڕژیمه‌وه هاتوونه ئاراوه. بێگومان به‌خراپ به‌کارهێنانی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لانی ئێران و خه‌رج کردنی بۆ تیرۆر و ئاژاوه گێڕی له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و ده‌ستێوه‌ردان له ووڵاتانی دیکه، بوونه هۆکاری ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی هه‌ژاری و قه‌یران و داڕمانی ئابووری له‌ناو خه‌ڵک دا ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیاد بوون دابێ.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی هەمەلایەنە و بێ ووچانی بۆ داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان، داوا ده‌کا که له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رده‌وام بن. بێگومان تاقه ڕێگای رزگاربوون، ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه دیکتاتۆر و خوێنڕێژه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته له خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وام دابین.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، داوا له کۆڕ وناوه‌نده جیهانیه‌کان و ده‌وڵاتان ده‌کا، که پشتیوانی له داواکانی خه‌ڵکی سته‌م دیتووی ئێران و کوردستان بکەن و کوشتاری خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیمه‌وه به توندی مه‌حکوم بکه‌ن.