دوو ئەندامی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبەرانبەر ئەو ناڕەزایەتیە جەماوەریانەی خەڵکی ئێران و کوردستان، هەڵوێستیان دەربری.
دوو ئەندامی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبەرانبەر ئەو ناڕەزایەتیە جەماوەریانەی خەڵکی ئێران و کوردستان، هەڵوێستیان دەربری.
تام کاتن سیناتۆری جمهوری خوازەکانی ویلایەتی ئارکانزاس لە تویتێکی دا نووسی: جەماوەری ئێران لەوەی کە رژیم ویست و داوا سەرەتای و رەواکانیان لەبەرچاو ناگرێت، و هەروەها سامان و داهاتی ئەو وڵاتە خەرجی گروپە ترۆریستیەکان لە سەرتاسەری خاوەرمیانەدا دەکات، وەزاڵە هاتوون.
ئێمە دەبێ پاڵپشتی ئەو خەڵکە قارەمانانە بکەین کە داوای وەرگتنی وەڵامی ویست و داواکانیان لە ئاخوندانن.
لەلایەکی ترەوە ویلیام هەرد، نوێنەری ویلایەتی تێگزاس لە مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا و ئەندامی حزبی جمهوریخوازەکان لە تویتیکدا بە پرسینی ئەوەی کە بۆچی نارەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران گرنگی هەیە؟ خۆی لە وەڵامدا نووسی: تاکە رێگای ئەوەی کە ئێمە رژیمی ئاخوندی بوەستێنین لە پشتیوانی ترۆریزم و دەست راگەیشتن بە چەکی ناوکەیی، گۆرینی ئەو دەسەڵاتە بەسەرچووە٠Šه و ئەوەش کاتێک ڕوو دەدات کە خەڵکی ئێران راپەرن.
ناوبراو هەروەها نوسی، ئێمە دەبێ پەیامی ئەو خەڵکە بەهێز بکەین بۆ ئەوەی ئەو رژیمە تاکرەوە لە کاربکەوی.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکدا بە ئاماژەکردن بە نارەزایەتیە جەماوەریەکان ئێران نوسی: ئامریکا پشتیوان و پاڵپشتی ئەو خەڵکە قارەمان و وەزاڵە هاتووە دەکات.
ناوبراو هەروەها وتی ئامریکا ئەو هەوڵانەی رژیم بۆ برینی خەتی ئینتێرنێتی مەحکوم دەکا.
مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکاش لە تویتێکدا نوسی، هەروەک ساڵ و نیوێک لەوە پێش وتبوم، ئامریکا لەگەڵ خەڵکی ئێرانە.
لەدوای چل ساڵ بێدادی، خەڵکی خۆراگری ئێران لەبەرانبەر سو ئیستفادەکانی حکومەتەکەیان بێدەنگ نابن، ئێمەش بێدەنگ نابین، من پەیامێکم بۆ خەڵکی ئێران هەیە: وڵاتە یەکگرتووەکان دەنگی ئێوە دەبیستێ، وڵاتە یەکگرتووکان پشتیوانی لەئێوە دەکات و لەگەڵ ئێوەیە.