یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان ( 16ى بانەمەڕ)

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان ( 16ى بانەمەڕ)

__ پیس بوونی ئاوی کرماشان
__ خامنەیی: بڕۆن لە کەنداوی بەرازەکان مانۆڕ بدەن
__ تەقینەوەی مین لە شنۆ قوربانیی لێ‏کەوتەوە
__ رۆژی جیهانی ئازادی راگەیاندن، ئێران زیندانی رۆژنامەنووسان
__ لە تاران ڕۆژانە ٧ منداڵ بە گیرۆدەیی لەدایک دەبن
__ فەیسبووک هاککەرێکی ١٠  ساڵانی بە ١٠  هەزار دۆلار خەڵات کرد
__ نوێترین سوودی گێلاس

پیس بوونی ئاوی کرماشان

 

خەباتمێدیا: ئاوی خواردنەوەی کرماشان بەهۆی زێرابی شارەوە پیس بووە و خەڵک مەجبورن ئاوەکە بکوڵێنن بۆ ئەوەی بتوانن بکاری بێنن. پێشتریس بەهۆی پیس بوونی ئاوی شارەکانی خورەم ئاباد، هەرسین و ئیسلام ئابادی غەرب سەدان کەس نەخۆش کەوتن و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەپێی راپۆرتەکان 12ی خاکەلێوە لە چەند ناوچە و گەرەکێکی شاری کرماشان پیسی ئاو بە رێژەیەک بووە کە بە هیچ شێوەیەک بەکەڵکی خواردنەوە نەهاتووە چوونکە ئەوندە تام و بۆی ناخۆی لێ هاتووەو ئەوەش بۆتە هۆی نارەزایەتی خەڵکی ئەو شارە.

مەسموم بوونی زیاتر لە سێێەد کەس لە هاووەلاتیانی ئیسلام ئابادی غەرب لە چەند رۆژی رابردوو، خەڵکی کرماشانی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردوە و ناچار بۆ خواردنەوە ئاوی مەعدەنیان بەکار هێناوە. 

شایانی باسە پێشتر و لە چەند حەوتووی رابردوودا بەهۆی پیس بوونی ئاوی شارەکانی هەرسی، ئیسلام ئابادی غەرب سەدان کەس نەخۆش کەوتن و بۆ نەخۆشخانەکان بەرێ کران.

 

 

 

 

 

 

خامنەیی: بڕۆن لە کەنداوی بەرازەکان مانۆڕ بدەن

 

وەزارەتی دەرەوەى رژیمى ئاخوندى بە ناردنی نامەیەک بۆ باڵوێزخانەی سووئیس، لە بەرانبەر ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی کۆنگرەی ئامریکادا دژکردەوەی پیشان دا.ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕ، ڕێندی فۆربێس نوێنەری کۆماریخواز و سەرۆکی کۆمیتەی لاوەکیی هێزی دەریایی کۆنگرەی ئامریکا، ڕەشنووسێکی پێشکەش بە کۆنگرە کرد کە تێیدا هاتووەØ› رژیمى ئاخوندی بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لە ئاوەکانی کەنداودا، ئەمنیەتی ئەم ناوچەی لاواز کردووە.لە بەشێک لەم ڕەشنووسەدا کە نازناوی "کەنداوی عەرەبی" بۆ کەنداو بەکار هێناوە هاتووە: "داوا لە دەوڵەتی ئامریکا دەکەین بەرخوردی جیددی لە بەرانبەر چالاکییەکانی تاران لەم ناوچەیەدا بگرێتە بەر".ڕێبەری رژیمى ئاخوندی لە بەرانبەر ئەم ڕەشنووسەدا، ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ گووتی: "ئەوانە قسەی بەلاشن و ئامریکاییەکان قەبەتر لە ئاستی خۆیان قسە دەکەن"، دواتریش بە ئەدەبیاتێک کە تایبەت بە خۆیەتی وتی: "ئێوە بڕۆن لە کەنداوی بەرازەکان مانۆڕ ئەنجام بدەن".هەروەها ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕیش حسەین سەلامی جێگری فەرماندەی سپای پاسداران، هەڕەشەی کرد کە ئەگەر هەڕەشەکانی ئامریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بەردەوام بێت، ئێمە گەرووی هۆرمۆز دادەخەین.

 

 

 

تەقینەوەی مین لە شنۆ قوربانیی لێ‏کەوتەوە

 

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری شنۆ بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو. بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوی "مەحموود سۆفی مەحموودی" کوڕی "ئیبراهیم" تەمەن ٤٠  ساڵ خەڵکی گوندی "شاوانێ"، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین‏دا لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە لاقێکی بریندار بووە.هەواڵنێری کوردپا لە بارەیەوە ڕایگەیاند،کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ کۆکردنەوەیی ڕووەک و گژ و گیای بەهاری چوو بووە یەکێک لە شاخە کوێستانییەکانی بە ناوی "پورکی ٢" و بە هۆی تەقینەوەیی مین لاقێکی لە دەستدا.بریندارەکەی ئەو تەقینەوەیە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە. ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند کەØ› لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، ٣٦ هاووڵاتیی کورد بەهۆکاری تەقینەوەی مین و دیکەی کەرەستە بەجێماوەکانی جەنگی ئێران و ئێراق، بوونەتە قوربانی، کە ١٢ کەسیان دەستبەجێ گیانیان داوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

رۆژی جیهانی ئازادی راگەیاندن، ئێران زیندانی رۆژنامەنووسان

 

خەباتمێدیا: رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سێهەمی مانگی مای بەرامبەر بە 14ی بانەمەڕی بە رۆژی نێونەتەوەیی ئازادی راگەیاندن ناودێر کردوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مەبەست لە ناونانی ئەو رۆژە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە رێزگرتن لە ئازادی رادەربڕین وەبیر حکومەتەکانی جیهان بێنێتەوە.

بەڵام راپۆرتدەرانی بێ سنوور، کە ناوەندەکەی لە پاریسە دەڵێ: هەلومەرجی ئازادی بەیان و ئازادی راگەیاندن لە جیهاندا بەرەو خراپتر دەچێ.

ئەو رێکخراوە هەروەها دەڵێ: هۆی دژایەتی دەوڵەتەکان لەگەڵ ئازادی، هەوڵ بۆ دەستەمۆ کردنی راگەیاندە تەنانەت لەلایەن هەندێ وەلاتی ئوروپایی وەک لەهێستانە. هەل و مەرجی ئەمنیەتی لە هەندێ ناوچەی جیهان و بۆچوونە ئایینیەکانی پێچەوانەی ئازادی رادەربڕین، لە گرینگترین هۆکانی خراپتر کردنی هەل و مەرجی ڕادەربڕینە.

ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتیە، رژێمی ئێرانی بەهۆی زیندانی کردنی 32 رۆژنامەنووس و هەواڵنێر، وەک یەکێک لە زیندانەکان بۆ رۆژنامەنووسان ناوبردوە. ئەو رژێمە هەروەها لە پلەبەندی جیهانی ئازادی ڕادەربڕیندا بۆ ساڵی 2016 لە نێوان 180 وەڵات پلەی 169هەمیندا جێی گرتووە.

لە ئێرامدا کێشەی گەورەی بەردەم رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکاران بوونی حکومەتێکی دیکتاتۆر و سەرکوتگەرە کە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە کرانەوەی سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین ناداو بیرجیاوازان و رۆژنامەنووسەکان لە لایەن دەزگا ئەمنیەتیەکانی ئەو رژێمەوە شکەنجە دەدرێن و حوکمی درێژماوەی زیندانیان بە سەردا دەسەپێ.

 

 

 

 

 

 

 

 

لە تاران ڕۆژانە ٧ منداڵ بە گیرۆدەیی لەدایک دەبن

 

لە ئێران ڕێژەی گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر، ڕۆژانە ڕووی لە زیاد بوونە و ڕێژەی تەمەنی گیرۆدە بوون، ڕووی لە داکشانە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "زەمانە"، ڕۆژانە ٧ (منداڵی گیرۆدە) بە مادەی سڕکەر لە شاری تارانی پێتەختی رژیمى ئاخوندی ئێران لەدایک دەبن.ماڵپەڕی زەمانە ئەم ڕاپۆرتەی لە زاری مەجید ئەبهەری، خەسارناسی بابەتە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کەØ› "ئەبهەری ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕ بە هەواڵدەریی فارسی گوتووە کە ئەم منداڵانە لە لایەن دایک و باوکیانەوە بە بڕی نێوان ٢ هەتا ٢٢ میلیۆن تمەن ساتوسەودایان پێوە دەکرێت".بێ‏نرخیی گیان و ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ئێران و بەتایبەتی توێژی کەم داهاتی ئەو وڵاتە، وای کردووە کە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان ئێخەی کۆرپەلەکانیش بگرێتەوە و بەپێی ئەو ئامارەی ئاماژەی پێ کرا، لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، منداڵ لە سکی دایکیدا بە هۆی گیرۆدەبوونی دایکییەوە، گیرۆدەی مادەی سڕکەر دەبێت و دواتریش لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، بەهۆی گوشاری ئابووریی و نالەباریی ژینگە و کەمتەرخەمیی بەرپرسان و دەسەڵاتداران، بە مەبەستی سواڵ پێ‏ کردن و دواتریش بڵاو کردنەوەی مادەی سڕکەر و لەشفرۆشی بەکار دەهێنرێت و تەنانەت بە کەسان و باندەکانی ساتوسەودای مادەی هۆشبەر دەفرۆشرێت.نرخی ئەو منداڵانە بەستراوە بە ڕادەی هەژاری و داماویی بنەماڵەکانیان دیاری دەکرێت و زۆر جاریش بەهۆی ئەوەوە کە منداڵەکان ڕفێندراون و بنەماڵەیان نییە، بە نرخێکی زۆر کەم ماماڵەیان پێوە دەکرێت.ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئێران، ڕۆژانە ڕێژەی تووشبووان بە مادەی هۆشبەر ڕووی لە زیاد بوونە و منداڵان بەبێ خواستی خۆیان لەو خەسارە کۆمەڵایەتییەوە دەگلێن و قوربانیانی سەرەکیی دەستەوەستانیی حکوومەت لە کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم دیاردە دزێوەدان.شایانی باسە کە تەمەنی گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر لە ئێران بۆ ١٤ ساڵ و تەمەنی تێوەگلان لە دیاردەی لەشفرۆشی بۆ ١٦ ساڵ دابەزیوە.ی ئێران لەدایک دەبن.

 

 

 

فەیسبووک هاککەرێکی ١٠  ساڵانی بە ١٠  هەزار دۆلار خەڵات کرد

 

کۆمپانیای فەیسبووک بڕی ١٠  هەزار دۆلاری بەخشییە منداڵێکی فینلەندیی ١٠  ساڵان بەرامبەر دۆزینەوەی کەلێنێکی ئەمنی لە ئەپی ئینستاگرامدا.ناوی تەواوی منداڵەکە لەبەر هۆکاری ئەمنی ئاشکرا نەکراوە بەڵام ناوی یەکەمی بریتییە لە جانی. بەپێی وتەکانی، جانی لە ڕێگەی ڤیدیۆکانی یوتیوبەوە خۆی فێری "کۆدینگ" یان کاری بەرنامەسازی کردووە.هەرچەندە تەمەنی جانی لەو ئاستەدا نییە کە ڕێگەی پێبدرێت تەنانەت فەیسبووک یان ئینستاگرام بەکاربهێنێت،بەڵام ئەو توانیویەتی کەلێنی ئەمنی لە بەشی نوسینی کۆمێنتەکانی ئینستاگرامدا بدۆزێتەوە.جۆنی بە رۆژنامەیەکی فینلەندای ڕاگەیاندووە "تەنها دەمویست کۆدێکی زیانبەخش تاقیبکەمەوە و بزانم ئینستاگرام بەرگەی دەگرێت، بەڵام بەرگەی نەگرت.ئەو وتویەتی " دەمتوانی هەر کۆمێنتێک بە دڵم نەبوایە بیسڕمەوە، تەنانەت کۆمێنتی جەستین بیبەریش"پاش ئاگادارکردنەوەی، کۆمپانیای فەیسبووک مانگی شوباتی ئەمساڵ ئەو کەلێنەی ئینستاگرام چارەسەرکرا، بەڵام مانگێک دواتر ئەو پارەیە سەرفکرا کە وەکو خەڵات بۆ جۆنی تەرخانکرابوو.جۆنی حەز دەکات لە داهاتوودا لە بواری پاراستنی زانیارییەکاندا کار بکات بەڵام پلانی بۆ ئێستا کڕینی پاسکیلێکی نوێ و تۆپێکی دوگۆڵییە بەو پارەیەی کە فەیسبووک خەڵاتی کردووە.

 

 

 

 

 نوێترین سوودی گێلاس

 

 

توێژینەوەیەکی زانکۆیەکی بەڕیتانی دەریخست کە گێلاس یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشی دڵ بە رێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی "نۆرسەمبریا" ی بەڕیتانی بەڕێوەچوو، دەریخست ئەو کەسانەی 60 مل گێلاس بە شێوەی شەربەتی خەست دەخۆنەوە، تەنها لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا پەستانی خوێنیان دادەبەزێت.بە گوێرەی ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە، کە لە "جۆرناڵی ئەمریکی خۆراکناسی کلینیکی"دا بڵاوکرانەوە، رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی گێلاس ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک بە رێژەی 38% ، ئەگەری توشبوون و نەخۆشی دڵ بە رێژەی 23% کەم دەکاتەوە. گێلاس بە یەکێک لە میوە زۆر سوودبەخشەکان دادەنرێت، بەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کە بۆ بەهێزکردنی پێست و قژ و نینۆک گرنگە، ماددەی "میلاتۆنین" کە بۆ ئارامی دەروون و کەمکردەوەی سترێس بەسوودە.

 

 

 


8 ساڵ و 6 مانگ و 18 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان ( 16ى بانەمەڕ)

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان ( 16ى بانەمەڕ)

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران