هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

چه‌واشه‌کاریه‌ به‌رده‌وامیه‌کانی که‌ناڵی بی بی سی بەشی فارسی

چه‌واشه‌کاریه‌ به‌رده‌وامیه‌کانی که‌ناڵی بی بی سی بەشی فارسی

به‌داخه‌وه‌ بۆ چه‌نده‌مین جار شاهێدی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی ناڕاست و لە چوارچێوەی خزمەت بە سیاسەتەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێران، و بە دژایەتی

به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ چه‌‌‌نده‌‌‌مین جار شاهێدی بڵاوبونه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و ڕاپۆرتی ناڕاست و لە چوارچێوەی خزمەت بە سیاسەتەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێران، و بە دژایەتی هێزو لایه‌‌‌نه‌‌‌ شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازه‌‌‌کانی ئێران و کوردستان بووین.
جێگه‌‌‌ی ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌م ماوه‌‌‌دا، چه‌‌‌ندین جار ئه‌‌‌و که‌‌‌ناڵه‌‌‌ له‌‌‌چه‌‌‌ند ڕێگه‌‌‌ی جیاوازه‌‌‌وه‌‌‌ ، هه‌‌‌واڵ و به‌‌‌رنامه‌‌‌ی چه‌‌‌واشه‌‌‌کاری و ناڕاستی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ سازمانی موجیاهیدینی خەڵقی ئێران بڵاوکرده‌‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لمێنێ، ئه‌‌‌م که‌‌‌ناڵه‌‌‌ که‌‌‌وتۆته‌‌‌ داوی ده‌‌‌زگای جاسوسی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئاخوندی.
بێگومان دروستکردنی هه‌‌‌واڵ و ڕاپۆرتی له‌‌‌و چه‌‌‌شنه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ئازادیخوازان، وێڕای سه‌‌‌رپێچی کردن له‌‌‌ ئسوڵ و بنه‌‌‌ما ئه‌‌‌ساسی و ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌کانی کاری ڕۆژنامه‌‌‌وانی ، پشتیوانی کردنێکی ئاشکرای به‌‌‌شێک له‌‌‌ کارمه‌‌‌ندانی ئه‌‌‌و که‌‌‌ناڵه‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌خا بۆ ڕێژیمی ئاخوندی.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران وێڕای مه‌‌‌حکومکردنی ئه‌‌‌و هه‌‌‌وڵه‌‌‌ زیانبارانەی که‌‌‌ناڵی بی بی سی فارسی له‌‌‌سه‌‌‌ر ئازادیخوازانی ئێرانی و کوردستانی، ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێ که به‌‌‌رپرسانی ئه‌‌‌و که‌‌‌ناڵه‌‌‌ پێویسته‌‌‌ ده‌‌‌ست به‌‌‌ لێ پێچینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵه‌‌‌ ناڕاستانه‌‌‌ بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و نه‌‌‌هێڵن که‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی ئه‌‌‌و که‌‌‌ناڵه‌‌‌ بۆ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی خۆی به‌‌‌‌کار بێنێ. ‌
ناوەندی راگەیاندنی سازمانی خەبات


5 ساڵ و 3 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چه‌واشه‌کاریه‌ به‌رده‌وامیه‌کانی که‌ناڵی بی بی سی بەشی فارسی

چه‌واشه‌کاریه‌ به‌رده‌وامیه‌کانی که‌ناڵی بی بی سی بەشی فارسی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران