دوا بەدوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی ئێران لەدوای زیاد بوونی سێ هێندەی نرخی بەنزین، خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی ڕۆژی یەک شەممە 26ی خەزەڵوەر لە کۆ
دوا بەدوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی ئێران لەدوای زیاد بوونی سێ هێندەی نرخی بەنزین، خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی ڕۆژی یەک شەممە 26ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەیێکی ئایینی دا، لەپێوەند بە بڕیاری گران کردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە وتی: من لەسەر بابەتی گران بوونی بەنزین شارەزایم نیە، بەڵام پشتیوانی لە بریاری بەرپرسی بەشەکان دەکەم و دەبێت ئەو بریارە جێ بە جێ بکرێ، ناوبراو هەروەها داوای لە بەرپرسانی پاراستنی ئەمنیەت کرد کە ئەرکەکانی خۆیان بەباشی جێ بە جێ بکەن.


