هەواڵدەرێکی تایبەت بە کاروباری ئازادی بەیان بە سی ئێن ئێنی ووت: برینی ئینتەرنێت کاری ڕێکخراوەی و پێوەندیەکان لەکار دەخات و یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرکوت.
هەواڵدەرێکی تایبەت بە کاروباری ئازادی بەیان بە سی ئێن ئێنی ووت: برینی ئینتەرنێت کاری ڕێکخراوەی و پێوەندیەکان لەکار دەخات و یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرکوت.
وە ئەوەش دەری دەخات کە ڕژیمیش بەو کارەی تەنیا بەدوای بڕینی پێوەندی خەڵک نیە، بەڵکو نایهەوێ تەنانەت کەس لەناوخۆی ئێران شتێک بە دەرەوە بڵێ کە چی ڕوو دەدات.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەردەوامی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵک لەو و ڵاتە، قەیرانی ئابوری وڵاتی قوڵتر کردۆتەوەو زەربەیەکی ماڵی قورسی لێداوە.
هەڵسەنگاندنەکان نیشانی ئەدەن کە لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا، نزیکەی 1.5میلیارد دۆلار( لەگەڵ دۆلاری 12 هەزار تمەنی شتێکی هاوشێوەی 18 هەزار میلیارد تمەن) لە ئابوری وڵات و 900 میلیارد تمەن لە سێ ڕۆژی یەکەم لە دەرامەدی ئینتەرنێتی، زیانی پێگەشتووە.
پێنج ڕۆژ تێدەپەڕێ لە بڕینی خەتی ئینتەرنێت و تا ئێستا کەس نازانێ کەی بارودۆخی خەتی ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسای خۆی.