لەماوەی یەک حەوتوی بەردەوامی نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێران و کوردستان، نزیکەی 34 کەس تەنیا لە پارێزگای کرماشان کوژراون.
لەماوەی یەک حەوتوی بەردەوامی نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێران و کوردستان، نزیکەی 34 کەس تەنیا لە پارێزگای کرماشان کوژراون.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩، هێزە چەکدارەکانی ئێران لەو شارە تەقەیان لە خەڵکی کردووە کە بۆ چوارەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک هاتبوونە سەر شەقام و لەئەنجامدا خۆپێشاندەرێک بە ناوی ”یونس عیزەتی“ کوژراوە.
هێزە ئەمنییەکان وتوویانە کە یونس عیزەتی یەکێک لە سەرکردەکانی خۆپێشاندەران بووە.
هەروەها ماڵپەڕی حکوومەتی ”ڕوکنا“ کوژرانی یونس عیزەتی پشتڕاست کردووەتەوە
هەواڵدەری هەنگاو ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 2ی سەماوەز، لە راپۆرتێکدا ناسنامةى هەشت کەس لەوانەی کە لە نارەزایەتیەکانی کرماشاندا کوژراون، بڵاو کردۆتەوە بەم شێوەیە: 1_محەمەد میرزایی 2_ نادربیژەنوەند 3_ مەزهەر زەهیری 4_ یونس ع٠Šزەتی 5_ بورهان مەنسور نیا 6_ عەبدولرەحمان شی٠Žرزادی 7_ سەجاد باقری 8_ موستەفا فەرزامی