مونتسکیۆ بیرمەندی فەرانسەیی کە لە سەدەی هەژدەیەمدا ژیاوە، تێزی دامەزرانی لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەمەبەستی بەربەکانێی گەندەڵی هێنایە ئاراوە. لە هەر کوێ دەسەڵات و پووڵ ڵێک گێردرا و لە هەر شوێنێک دەوڵەتێک بونیاد نرا کە لەگەڵ مەسەلە دیموکراتیک و ئازادیەکانی دژمنیایەتی هەبوو، فەسادی سیاسی و ئابووریش بوونی هەیە!
لە دەسەڵاتێکدا کە خومەینی بەناوی ویلایەتی فەقیە لە ئێراندا دایمەزراند، هەر لە سەرەتاوە فەسادی سیاسی بەرهەم هێناو لە دژایەتی کردنی ئازادی و دیموکراسی لە هیچ جینایەتێک درێغی نەکردوە.
مونتسکیۆ بیرمەندی فەرانسەیی کە لە سەدەی هەژدەیەمدا ژیاوە، تێزی دامەزرانی لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەمەبەستی بەربەکانێی گەندەڵی هێنایە ئاراوە. لە هەر کوێ دەسەڵات و پووڵ ڵێک گێردرا و لە هەر شوێنێک دەوڵەتێک بونیاد نرا کە لەگەڵ مەسەلە دیموکراتیک و ئازادیەکانی دژمنیایەتی هەبوو، فەسادی سیاسی و ئابووریش بوونی هەیە!
لە دەسەڵاتێکدا کە خومەینی بەناوی ویلایەتی فەقیە لە ئێراندا دایمەزراند، هەر لە سەرەتاوە فەسادی سیاسی بەرهەم هێناو لە دژایەتی کردنی ئازادی و دیموکراسی لە هیچ جینایەتێک درێغی نەکردوە.
ئیعتراف و دانپێدانان بە گەندەڵی سیاسی لەو رژێمەدا زۆرجار لایەن تاقم و گروپە جیاجیاکانی نێو دەسەڵاتەوە هاتووەتەبەر باس. کە ئیشارە بەچەند نمونە لەو دانپێدانانانە دەدەین:
19ی رێبەندانی 1380 هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا لە زمانی ئاخوند خاتەمیەوە نووسی: خاتەمی مەسەلەی گەندەڵی سیاسی هێناوەتە بەرباس و ئەوەی لە فەسادی ئابووری پێ مەترسیدارترە. لە درێژەدا دەنووسێ: ئەوەی دەکرێ بە قسەکانی سەرەک کۆمار زیاد بکرێ ئەوخاڵەیە کە فەسادی سیاسی زۆر قورس و ئاڵۆزتر و پر وردەکاریترە لە چاو دژایەتی فسادی ئابووری.
وە لەمرۆدا لە زمانی یەکێکی دیکە لە کاربەدەستانی ئەو رژێمەوە دوبارە مەسەلەی گەندەڵی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ گەندەڵی ئابووری دێتەوە بەرباس: ئەحمەدی تەوەکولی ئەندامێکی مەجلیسی رژێم گوتی: من لەو بروایەدام جەمهوری ئیسلامی نە بە ئینقیلابی مەخمەڵی (رەنگی)، نە کودەتای سەربازی و نەبە هێرشی دەرەکی لە ناودەچێ، بەڵام ئەگەر لەگەڵ گەندەڵی بەربەرەکانێ نەکرێ بە دڵنیاییەوە ئەوە گەندەڵی دەبێتە هۆی روخانی حکومەت. (هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا 15ی بانەمەری 1395)
لە درێژەدا ناوبراو ئیشارەی بە پەرەسەندنی رەفیقبازی، بەخشینی دەسەڵات، ناوچەگەرێتی، پشتیوانی تایبەت یان پارتی بازی کردو زیادی کرد، لە پەرەسندنی ئەو گەندەڵیە دەکری ئیشارەبە چەند نمونەی وەک شارام جەزائیری، مێه ئافەریدی ئەمیرخوسرەوی و بابەکی زەنجانی، بکەین.
تەوەکولی هەروەها گوتی رێژەی فەساد لە وەڵاتدا دەتوانێ بەقەد 17 لەسەدی بەرهەمهێنانی ناوخۆی بێ و لێکدانەوەی رێکخراوی شەفافیەتی نێونەتەوەیی ئەوە نیشان دەدا کە یەکساڵ خەرجی فەساد لە ئێراندا 34 ملیارد دولارە کە 31 ملیارد دولار بەهۆی دابەزرینی بەرهەمەکان و 3 ملیارد دولاریش بە هۆی هەڵاتنی سەرمایەکانە.
ناوبراو دەڵێ: بە شێوەی مامناوەند سەرمایەی هێنراو بۆ ئێران لە ساڵی 2007 تا 2011 ساڵانە 400 ملوێن دولار بووە وە ئەوە یانی سەرانەی 5 دولاری کە دەبێتە هۆی ئەوەی لە نێوان 82 وەلاتدا لە پلەی 80دا بین.
تەوەکولی ئیعترافی بە رق و تورەیی جەماوەر لە رژێمی ویلایەتی فەقیە و تێکڕای حکومەت کرد و گووتی: فەسادی سیاسی پرەنسیبە جێکەوتووەکانی کۆمەڵگە تێکدەدا و دەبێتە هۆی ئەوەی نەقشی رێنوێنی حکومەت لاواز بێ و پێشوازی لە داوەتی حکومەت بۆ دینداری نەکرێ. بەو جۆرەی ئێمە لە سەرەتای ئینقلابدا پێشەنگی خەڵک بووین، بەڵام ئێستا وا نیە.
نمونەگەلێکی دیکە لە ئەو گەندەڵیانەی داوێنی ئەو رژێمەی گرتووە:
ڕاپۆرتی گەندەڵێ لە دامەزراوەی شەهید لە مەجلیسدا ناخوێندرێتەوە. (ماڵپەڕی مەجلیس 14ی بانەمەڕی 1395)
لە کاتێکدا پێشتر چەندین جار خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە لە دامەزراوەی ناسراو بە شەهید کەوتە دەستووری کاری مەجلیسەوەو کات و رۆژیشی بۆ دیاری کرا، بەڵام ئەندامێکی سەرۆکایەتی مەجلیس گوتوویەتی: خوێندنەوە و پێشکەش کردنی ئەو راپۆرتە بە سەرۆکایەتی مەجلیس جێ بە جێ ناکرێ.
قسەکانی هەر کام لە ئەندامانی مەجلیسی رژێم لەسەر مەسەلەی پەروەندەی فەساد لە دامەزراوەی بەناو شەهید کە لەگەڵ یەکدا نایەتەوە نیشانەی ئەوەیە کە فشارگەلێک لەدەرەوە بۆ رێگری لە خوێندنەوە بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی ئەو پەروەندە لە ئارادایە. رێژەی فەساد لەو ناوەندەی رژێمدا بە ئەندازەیەکە کە ئامادە نین باسی لێوە بکرێ. گەندەڵیەک کە بە گوتەی ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە زۆر لە دزیەکانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەلایەتی (سازمان تامین اجتماعی) زیاترە.
لە کۆتایی ساڵی 92دا بوو کە راگەیندرا ڵیکۆڵینەوە لە دامەزراوەی بەناو شەهید کۆتایی هاتووەو بڕیار وایە لە دوای تەواو بوونی راپۆرتەکە لە مەجلیسدا بخوێندرێتەوە، بەڵێنێک کە لە دوای ئەو ماوەیە جێ بە جێ نەبووە. ئەو لێکۆڵینەوەیە لە ساڵی 1390 دەستی پێ کرد.
زیاتر لە 30 هەزار بەڵگەو 500 لاپەڕەی راپۆرتی لێکۆڵینەوە لە دامەزراوەی بەناو شەهید ئامادە بووە. بەڵام مەجلیسی نۆیەم پێی باش بوو چاوپۆشی لەو فەسادە گەورەیە بکات.
تەنیا بەشێکی ئەو گەندەڵیە گەورەیە کە دۆزراوەتەوە، گواستنەوەی 170 ملیارد تمەنە بۆ دەرەوەی وەڵات، ئیتر با بمێنێ ئەوەکەی دیکەی کە هێشتا ئەندامانی مەجلیس نەچوونە ناوەرۆکەکەیەوە.
نەبوونی شەفافیەتی دارایی، بوونی شەبەکەی جۆراوجۆر لەو دامەزراوەیە و دۆزینەوەی 15 ملیارد تمەنی دزراوی دیکە خاڵێکی دیکە ئەو گەندەڵیە بوو.
ئەگەر ئێستا مونتسکیۆ زیندوو بایەو ئەو هەموو گەندەڵیەی لە دەسەڵاتداری ئاخونداندا بدیایە، چی دەگووت؟...
هەر چەند وەلامی دروست بەو هەموو گەندەڵیەی ریشاژۆ بوو لە دەسەڵاتی ئاخوندان، جەماوەر و بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە ئێراندایە کە ساڵانێکی دوور و رێژە لە پێناو روخانی ئەو دەسەلاتە گەندەڵە نرخی زۆر دەدا.