پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بؤ 25ی نوامبر ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژى ئافر

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بؤ 25ی نوامبر ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژى ئافر

ئافرەتانی کوردستان!

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بەبۆنەی 25ی نوامبر ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان
ئافرەتانی کوردستان!
شۆڕشگێڕانی خەباتکار!
25ی نوامبر ڕۆژی بەرەنگاربونەوەیە لە دژی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، ئەگەرچی مێژووییە ولەناو بزووتنەوەی مافخوازانەدا جێگەی گرتووە ،ڕۆژێکی پڕشنگدارە وشیاوی گرینگی پێدانە، بەم بۆنەوە کە ڕۆژ ویادوارە و قۆناغێکە لە بەرهەمی خەبات، ڕێز و پێزانینیمان هەیە بۆ خەبات کاران و هەموو ئافرەتانی کوردستان وئێران و لەم پێوەندیەدا بەڵێنی خۆمان لەگەڵ ڕەووتی مافخوازی دووپات دەکەینەوە.
سەری ڕێز ونەوازش بۆ ڕۆحی ئەو ئافرەتانە نەوی دەکەین کە لەپێناو دەستەبەری مافەکانیان گیانیان بەخشی .سڵاو وڕێزمان بۆ ئافرەتانی خەباتکار لەڕیزی ڕێکخراوی ئافرەتان کە گیان فیدایانە تێدەکۆشن و لەپێناو ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵگاکەمان تێکۆشان دەکەن.
بێگومان ڕۆژی 25 ی نوامبر دوای خەباتێکی بێوچان لە پێناو دەستەبەرکرانی مافە مرۆییەکانی ئافرەتان دیاری کرا، کە ئێستا خەباتکارانمان یادی دەکەنەوە ودرێژە بەو پەیامە دەدەن کە دەبێ توندوتیژی بنەبڕ بکرێت ومافەکانمان مسۆگەر بێت.
ئەم ڕۆژە، ڕۆژی بەرەنگاری زوڵم و ستەموو بێدادی دەسەڵات و کۆمەڵگا لەدژی چینێک، مرۆڤ، دایک، داهێنەر، ڕاگری باڵانسی کۆمەڵگا و ئافەرێنەری دادپەروەری و مهرەبانی.... یە
دیاری کردنی دوو حەوتوو بۆ ڕووبەڕبونەوەی توندووتیژی دژ بە ئافرەتان و وشیارکردنەوەی بەشێک لە کۆمەڵگا هەوڵدانە بۆ ڕووبەڕووبونەوە دژ بە چەوسانەوە و ئاشنابوون بە ماف و ویستەکانی ئەو چینە و دەرخستن و دیاری کردنی نەهامەتی و بێدادیەکانە بۆ ڕووی گشتی دەسەڵاتەکان و کۆمەڵگا بە گشتی.
لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی ئاخوندان دا مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و ئافرەتان بە تایبەتی لە نزمترین ئاستدایەو بێدادی و بێ دەرەتانی ئافرەتان لەوپەڕی خراپیدایە، هەربۆیە پێویستە چەقی خەبات و گەیاندنی پەیاممان بێت و بۆ چرکەێیک لێی دانەبڕێین.
نەبونی یاساگەل و داڕشتەی کلتوری ئاخوندان وای لە دۆخی ئافرەتان لە ئێران و کوردستان کردوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، لەمپەربن بۆ بەرەوپێش چونی ڕۆڵ و نەخشیان ونەهادینە بوونی ئەو فەرهەنگە کە ژن لاوازە، بۆیە پێویستە زیاتر دەوورمان لەڕۆشنگەری دا هەبێت.
لەم کاتەدا کە ئەم یادە و ئەم ڕۆژە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دەگیردرێ، خەڵکی وەزاڵەهاتوو ڕژاونە سەرشەقام و ئافرەتانی دژبەری ناعەدالەتی، پێشەنگایەتی خۆنیشاندانەکان دەکەن و نا بۆ ئەو دەسەڵاتەو یاسا دژە ئینسانیەکان دەڵێنەوە.
داواو خواستی ئافرەتان بە ڕووبەڕوبونەوەو هاتنە مەیدان مسۆگەر دەبێ و ویستە سەرەتای و باڵاکان هەر لەسەرەتای دەستپێکی ڕووخانی ئەو دەسەڵاتە، دەبێتە هەوێنی ڕەهەندەکانی ئازادی تاک و کۆمەڵگاو نەخش و ڕۆڵی ئەو چینە دەبێتە ڕەمزی ئازادی.
هەربۆیە ڕێکخراوی ئافرەتان بەهەلی دەزانێ کە داوا لە ئافرەتان بکات چیدیکە زوڵم و ستەمی ئەو ڕژیمە قبوڵ نەکەن و وەک هەمیشە جڵەوی هەنگاوەکانی ئازادی وێڕای هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بگرن و خواستە لە مێژینەیەکەی ئەو چینە بە بەشداری بەرچاو، بهێننەدی و دژی هەرچەشنە توندوتیژیەک بوەستنەوە، تا ئازادی یەکجاری.

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات
24ی نوامبری 2019
3ی سەرماوەزی 1398


4 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بؤ 25ی نوامبر ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژى ئافر

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بؤ 25ی نوامبر ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژى ئافر

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران