ئەندامانی سازمانی خەبات لە نەروێژ بەشداریان لە چەند چلاکیەک بۆ پشتیوانی لە راپەرینە جەماوەریەکانی کوردستان و ئێران کرد
ئەندامانی سازمانی خەبات لە نەروێژ بەشداریان لە چەند چلاکیەک بۆ پشتیوانی لە راپەرینە جەماوەریەکانی کوردستان و ئێران کرد.
رۆژی پێنج شەممە 30ی خەزەڵوەری 1398ی هەتاوی، لە شاری ئوسلۆی پێتەختی نەروێژ ئەندامانی کۆمیتەی سازمان لەو وەڵاتە بەشداریان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەرادەرم وەزارەتی دەرەوەری ئەو وەڵاتە دا کرد.
ئەو کۆبوونەوەیە کە لەسەر داوای لایەنە کوردستانیەکان بەرێوەچوو، لەو چوارچێوەدا ئەندامانی کۆمیتەی نەروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لەو گردبوونەوەیەدا کرد، بەشداربووان بەدانی دروشمی جیاجیا دەنگی خەڵکی ئێران و کوردستانیان بە کۆمەڵگە و حکومەتی ئەو وەڵاتە گەیاند.
ئەندامانی سازمان کە لەو رێپێوانەدا بەشدار بوون بریتی بوون لە: کاک عەبدوڵا قادری بەرپرسی کۆمیتە، کاک عومەری کەریمی و خوشکە کەژاڵ کاکەیی و ژمارەیەکی دیکە لە لاوان و ژنانی سازمان بەشدار بوون، بەشدارانی داوایان کرد کە نەروێژ و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە خەڵکی راپەریوی ئێران و کوردستان بکەن.