ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستان ئێرانی لە برلین بەشداریان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری بە مەبەستی پشتیوانی لە نارەزایەتیەکانی ناوخۆی ئێران و کوردستان کرد
ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستان ئێرانی لە برلین بەشداریان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری بە مەبەستی پشتیوانی لە نارەزایەتیەکانی ناوخۆی ئێران و کوردستان کرد.
رۆژی شەممە 2ی سەرماوەزی 1398ی هەتاوی، لە شاری برلینی پێتەختی ئاڵمان گردبوونەوەیەکی جەماوەری بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینی جەماوەری شارەکانی کوردستان و ئێران لەلایەن ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی کورد و ئێرانی بەرێوەچوو کە ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی خەبات بە سەرپەرستی کاک بێهروزی ئەردەڵان، کاک کەمال هادی و کاک سمکۆ مەهابادی بەشدار بوون.
لەو گردبوونەوەیەدا بەشداران بە دانی دروشمی جیاجیا پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی راپەرینی ئێران و کوردستان دەربڕی. هەروەها دەنگی خەڵکی ئێرانیان بە حکومەت و ناوەندەکانی ئاڵمان گەیاند و داوایان لە ئاڵمان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکەن.
شایانی گوتنە گردبوونەوەکە لەلایەن سازمانی موجاهیدین و شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئامادەکاریان بۆ کرابوو.