بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە خۆپیشانێکی بەرامبەر پەرلەمانی نۆرێژ لە ئۆسلۆ
روژی شەممە ٢٣ نوامبری ٢٠ ١٩ کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا کرد بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی جەماوەری شارەکانی کوردستان و ئێران.
ئەندامانی سازمان کە بریتی بوون لە: عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوە، کاک مەحمود یوسفی و کاک سارۆ حوسێنی بەشدار بوون.
لەو گردبوونەوەیەدا عەلی بەهرامی پەیامی ڕێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
لە پەیامەکەیدا بەرێز بەهرامی ئیشارەی بەوە کە کرد گردبوونەوەکەیان لەبەردەم پارلمانی نەروێژ بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی و راپەرینەکانی ناوخۆیە. هەروەها پەنجەی خستە سەر ئەو خاڵەی کە راپەریوانی ئێران و کوردستان بۆ روخان و لەناوچوونی تێکڕای پێکهاتەی رژیمی ئاخوندیە. خەڵکی ئێران لە سەرماوەزی 96 بەدواوە مێژوویەکی نوێیان لە ئێران دژ بە تەواویەتی ئەو رژیمە نووسیەوە. کە رژیم بە هەر باند و باڵێک مەحکوم بە روخان و نەمانە. هەر وەک بینیومانە ئەگەر چی رژیم توانیویەتی نارەزایەتی و راپەرینەکانی سەرکوت کردووە بەڵام نەیتوانیوە ببێتە بەربەست لە رێی راپەرینەکان و نارەزایەتیە جەماوەریەکان درێژەی هەیە و راپەرینەکانی ئەم جارە کۆشکی دەسەڵاتی ئاخوندی وە لەرزە هێناوە و لە ئێستا رژیم پێگەی خۆی لە هەر کاتێکی دیکە بە لەرزۆکتر دەزانێ. رژیم روو بە کۆتاییەو شۆرش و راپەرینی خەڵکی ئێران چووەتە دۆخێکی نوێ بووە کە رژیم رێگەی دەرچوونی لە دەست خەڵک نیە.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا عەلی بەهرامی ئیشارەی بە دۆخی کوردستان کرد و وتی: لێرەدا دەمەوێ ئیشارە بە دۆخی کوردستان لە راپەرینی 98 بکەم. خەڵکی شارەکانی کوردستانی ئێران هاوکات لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی ئێران خەڵک لە مەیداندا بوون و لە شارەکانی وەک مەریوان، جوانرۆ، کرمانشا و سنە و شارەکانی دیکە خەڵک دژ بە تەواویەتی رژیمی ئێران دروشمیان دا. ئەگەر چی رژیم توانیویەتی لە شارەکانی مەریوان و جوانرۆ شەهید و بریندارێکی زۆری لە راپەریوان بگرێ بەڵام هەر وەک دەبینین شۆرش و راپەرینی خەڵک درێژەی هەیە.
بە رای ئێمە ئەو جوڵانەوەی لە کوردستان لە ئارادایە لەم قۆناغەدا وەڵامێکی دروست بوو برای رژیم کە خەڵکی کوردستان وەکوو رابردوو کە کوردستان سەنگەری ئازادی بووەو هەیە تەواویەتی ئەو رژیمەیان بردە ژێر پرسیار و پەیامێکی زۆر روونیان بە هەندێ دا کە خەڵکی کوردستان بە پێچەوانەی کەسانێک کە سازانیان لەگەڵ رژیم دەوێ و دەیانەوێ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە بە حەلێک بگەن، بەڵام خەڵکی کوردستان خوازیاری روخان و لەناوچوونی ئەو رژیمەن.
شایەنی باسە کە لە پەراوێزی ئەو گردبوونەوە جەماوەریەدا کاک عەلی بەهرامی چاو پێکەوتنی لەگەڵ بەڕێز پێتر ئایدە پارلمانتار لە SV و دۆستی کوردو بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە ئێران، لەو دیدارەدا باسی دۆخی شارەکانی کوردستان و داواکانی خەڵکی کوردستان و ئێرانی بۆ کرد.
لەم خۆپیشاندانەدا ژمارەیەک لە کادر و ئەندامانی کۆمیتەی نۆرویژی سازمانی خەبات بەشداریان کرد.