بەپێی هەواڵەکان خەڵکی ناڕازی شاری نەجەف لە عێراق دوای ئەوەی چوونە نێو کونسولگەری ڕژیمی ئێران، ئاگریان بەردایە ساختمانی کونسوڵخانەکە.
بەپێی هەواڵەکان خەڵکی ناڕازی شاری نەجەف لە عێراق دوای ئەوەی چوونە نێو کونسولگەری ڕژیمی ئێران، ئاگریان بەردایە ساختمانی کونسوڵخانەکە.
بەپێی هەواڵ کارمەندەکانی کونسوڵخانەی ڕژیمی ئاخوندی لە نەجەف لە کاتی ڕووداوەکە لە نێو بیناکەدا نەبوون و چەند کاتژمێر پێش ئەو ڕووداوە شوێنەکەیان چۆڵ کردبوو. هەر بەپێی هەواڵەکان هێزە ئەمنیەکان هەوڵیان دابوو بە گازی فرمێسک ڕێژ و تەقە کردن، پێش بە خۆپیشاندەران بگرن بۆ چوونە نێو کونسوڵخانەکە. بەپێ هەواڵەکان و زانیاریەکان زیاتر لە دوو کەس لە هێرشبەرەکان بۆ سەر کونسوڵخانەکەی ڕژیم شەهید بوون. لەدوای ئەم ڕووداوە لە شاری نەجەف بڕیاردرا هاتووچۆ ڕاگیرێ، بەرپرسانی نەجەف لەڕۆژی پێنج شەممەوە کارو چالاکی ئۆرگانە حکوومیەکانیان ڕاگرتووە، خۆپیشاندەرانی عێڕاقی پێش ئەم ڕووداوەش هێرشیان کردبووە سەر کونسوڵگەری ڕژیمی ئێران لە کەربەلا.