یەکێک لە نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد لە شاری کەلاردەشتی باکووری ئیران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراو و چارەنووسی نادیارە.
یەکێک لە نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد لە شاری کەلاردەشتی باکووری ئیران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراو و چارەنووسی نادیارە.
هەواڵدەری هەنگاو: ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەلاردەشت لە پارێزگای مازەندەران، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی موژگان کاووسی، نوسەر و لێکۆڵەری کورد و گرتوویانە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی کاووسی ئەو پشراست کردووەتەوە وڕایگەیاندووە کە ماوەی ١٠ ڕۆژە موژگان گیراوە و بەدواداچوونەکانی خانەوادەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە.
موژگان کاووسی لە دوو پۆستی ئاخری لاپەڕەی ئینتستاگرامەکەی بە بڵاو کردنەوەی وێنەی دوو کەس لە گیان بەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی جوانڕۆ و مەریوان داوای لە خەڵک کردووە کە بەرانبەر کوشتنی خۆپیشاندەران بێدەنگ نەبن و بێدەنگی وەکوو خیانەت ناوبردووە.
ئەو نووسەرە کوردە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین وتاری لەسەر زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە و کورتە فیلمێکی بەڵگەیی بە ناوی “هیوا” بەرهەم هێناوە. ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس لە سەر مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لە نێو کوردەکانی کەلاردەشت لەپارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران دەکا.
موژگان کاووسی کتێبی ئەنفال و چارەنووسی تەیموور،بەرهەمی عارف قوربانی نووسەری خەڵکی کەرکووکی، بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێراوەتەوە.