فەرماندە و پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
فەرماندە و پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
رۆژی هەینی 8ی سەرماوەزی ۱۳۹٨ی کۆچی خۆری، بەداخەوە عەلی بەگی رەسووڵی پێشمەرگەی دێرین و ڕێبواری بەوەفای رێبازی ڕێبەری نەمر ،مامۆستا شێخ جەلال و ئەندامی دڵسۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد. ڕەوانشاد کاک عەلی بەگی ڕەسوڵپور کوڕی ڕەسوڵ بەگ، مرۆڤێکی دڵپاک و دەست و دڵباز و خاوەن هەست و میهرەبان بوون، دۆست و دڵسۆزی مامۆستا شێخ جەلالی نەمر و جێی متمانەی هەموو ئەوانە بوو کە کاک عەلیان دەناسی. لە سەرەتای دەست پێکردنی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی دەسەڵاتی گۆڕ بەگۆڕی پاشایەتی پەهلەوی کە لە کوردستانی ئێران بەشێکی زۆری ئەو ڕاپەڕینە مامۆستا شێخ جەلال ڕێبەری دەکرد، کاک عەلی وەک دڵسۆزترین کەس و نزیکی ڕێبەری نەمرمان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە پێ سیپێردراوەکانی کۆتایی نەکرد، وەک پێشمەرگەیێکی بەباوەڕی کوردایەتی و وەک پارێزەر و فیداکارێک بۆ مامۆستا شەو و ڕۆژ لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوو. کاک عەلی ڕەوانشاد سەرەڕای ئەوەی کە خاوەنی ماڵ و منداڵێکی زۆر و دەست کورت بوو ، هیچ کات خۆی لە ئەرکی شۆڕشگێڕی و پێشمەرگایەتی نەدەبوارد. ئەو مرۆڤە بەهەڵوێست و نیشتمانپەروەر و سازمان خۆشەیستە نەک هەر بۆ کاروباری پێشمەرگایەتی جێی متمانە و باوەڕ بوو، بەڵکو بۆ حەللی کێشەی نێوان هاووڵاتیان و کوژاندنەوەی فیتنە و دوژمنایەتی، دەمڕاست و کەیخودا و جێی متمانە و باوەڕی خەلک بوو. کاک عەلی بەگ نموونەی کوردێکی خاوەن باوەڕی نەتەوەیی و پیاوێکی کۆمەڵایەتی و نەبەز بوو، وەک کوردێکی دڵسۆز وەک پێشمەرگەیێکی بەباوەڕ، وەک باوک و سەرپرستێکی بەمشوور بنەماڵەیێکی پاکی پێگەیاند و ئەوەندی توانی کوڕانی خەڵکی دڵسۆز و دەر و جیرانانی بۆ هەستی دڵسۆزی بۆ نەتەوە و نیشتمان تێگەیان. ئێمە وەک سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی کاک عەلی بەگی ڕەحمەتی، کۆچی دوایی ئەو مرۆڤە بەوەج و دڵسۆزە و ئەو ئەندامە بەوەفایەی سازمان بە خاسارەتێکی گەورە دەزانین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی نەمران شادبکا و ئاوات و ئامانجەکانی بێنەدی.
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین.
انا للە وانا الیە راجیعون