بەبۆنەی ۲٥ی نوامبر، ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سیمینارێک لەلایەن ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتەوە رێکخرا.
بەبۆنەی ۲٥ی نوامبر، ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سیمینارێک لەلایەن ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتەوە رێکخرا.
رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ۱۳۹٨، لەبنکەی سەرەکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، سیمینارێک بۆ ۲٥ی نوامبر بەڕێوەچوو، سەرەتای سیمینارەکە بە دەقەیەک بێدەنگی و بەپێوە وێستان بۆ ڕۆحی هەموو ئەو ئافرەتانەی لەپێناو ئازادیدا گیانیان بەخت کردبوو وە بە تایبەتیش ئافرەتانی کوردستان، دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی ڕێکخراو بەو بۆنەوە لەلایەن خاتوو شایستە محەممەدی، ئەندامی ڕێکخراوەوە خوێندرایەوە.
لەدرێژەی سیمینارەکەدا دوو پانێل لەلایەن هەریەکە لە خاتوو رێزان شەهیدی پەنا و فرمێسک ڕەزای، ئەندامانی ڕێکخڕاوەوە پێشکەش کرا، لە پانێلی یەکەمدا ڕێزان شەهیدی پەنا، باسی لە توندوتیژی و جۆرەکانی کرد، ناوبراو لەدرێژەی پانێلەکەیدا ئاماژەی بەو توندوتیژیانە کرد کە هەر لەدوای هاتنە دونیای ئافرەتانەوە لەوەحدەی ئەوەڵدا لەلایەن خانەوادە و کەس و کارەوە و دواتر لەلایەن کۆمەڵگاو دەسەڵاتەوە، وەک مۆتەکە بەڕۆکی ژنان دەگرێت و بەجۆرەها شێواز ئافرەتان لەگەڵی دەست و پەنجە لێدەدەن.
لەپانێلی دووەمیشدا، فرمێسک رەزای باسی لە کۆمەڵێک خاڵ کرد کە وەک رێگەچارەی کەم کردنەوەی توندوتیژی و بەرەنگاربونەوەی ئەو دیاردە بێزراوەی کە رووی لە ئافرەتانە، کرد، ناوبراو لەدرێژەدا باسی لەوە کرد کە ئافرەتان بە بردنە سەرەوەی ئاستی هۆشیاری و زانیاری خۆیان و گواستنەوەی ئەو زانیاریە بۆ دەورووبەر، دەتوانن تا ڕادەیەک بەسەر ئەو دیاردەیەدا زاڵ ببن.
دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە بابەتەکان دەوڵەمەندتر کران.
بەخوێندنەوەی چەندین شێعر و پەخشانی تایبەت بە ئافرەتان، سیمینارەکە کۆتای پێهات.