رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 16ی بانەمەڕی 1395، ئاخوند عەلی خامنەیی بەبۆنەی جەژنی میعراجەوە لەگەڵ سەرانی رژێم و نوێنەری وەلاتانی ئیسلامی دیدار و قسەی کرد.ناوەرۆکی قسەکانی خامنەیی لەو دیدارەدا، ئاە و ناڵەی و شەکایەت بوو لەو فشارانەی رژێم لە ژێریدا پشتی چەماوەتەوە و خەریکە بەشەکانی جەستەی لەبەر یەک هەڵدەوەشێ. وەلی فەقیهی رژێم وەک هەمیشە بە زمانی فریوکارانە هەوڵیدا شەر و فیتنەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست کە رژێم دەوری سەرەکی هەیە لە هەڵگرساندنیان بە لایەنێکی دیکە کە بە (دواکەوتوویی و شەیتان)ی ناوبرد بچەسپێنێ.
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 16ی بانەمەڕی 1395، ئاخوند عەلی خامنەیی بەبۆنەی جەژنی میعراجەوە لەگەڵ سەرانی رژێم و نوێنەری وەلاتانی ئیسلامی دیدار و قسەی کرد.
ناوەرۆکی قسەکانی خامنەیی لەو دیدارەدا، ئاە و ناڵەی و شەکایەت بوو لەو فشارانەی رژێم لە ژێریدا پشتی چەماوەتەوە و خەریکە بەشەکانی جەستەی لەبەر یەک هەڵدەوەشێ. وەلی فەقیهی رژێم وەک هەمیشە بە زمانی فریوکارانە هەوڵیدا شەر و فیتنەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست کە رژێم دەوری سەرەکی هەیە لە هەڵگرساندنیان بە لایەنێکی دیکە کە بە (دواکەوتوویی و شەیتان)ی ناوبرد بچەسپێنێ. وە لەلایەکی دیکەوە هەوڵی دەدا بەو زمانبازیەی خۆی دژ بە رۆژئاواو ئیستکبار و ئەمریکا و زایۆنیزم و .... وای نیشان دا کە رژێمەکەی بە تەنیا لەبەرامبەر ئەوانەدا وەستاوە. بەڵام لە نێوان ئەو قسانەیدا بەروونی دەکرا ئاە و ناڵەکانی ببیستی، ئەو ئاە وناڵانەی وەلی فەقیە کە بە هۆی بێزاربوونی رژێمەکەی دروست بووە، وە خامنەیی ئیشارەی پێدان ، بریتین لە دژایەتی ئێران و دژایەتی ئیسلام و دژایەتی شیعە، هەروەها ئەو بڕیارنامەی کە لە کۆنگرەی ئەمریکادا لە ئامادە کردندایە بۆ بەربەرەکانێی سیاسەتەکانی رژێم و پشتیوانی ترۆریزم و دەستێوەردان لە وەلاتانی ناوچەکە.
عەلی خامنەیی لەو پێوەندەدا تەئکیدی کردەوە کە رژێمەکەی هیچ کات دەستپێکەری شەر و جوڵەی سەربازی لە دژی هیچ وەلاتێک نەبووە!. ناوبراو هەروەها بە ناچاری ئیشارەی بەو ترس و دڵەراوکێیە کرد کە بە هۆی پەرتەوازەیی و دوورکەوتنەوەی هێزەکانی لای دروست بووەو لەسەر پێویستی تەوەکول کردن بە خوداو دوورکەوتنەوە لە ترس لە پیلان و هەڕەشەی زلهێزەکان تەئکیدی کردەوەو هەر ئەوەش دەرخەری ئەو راستیەیە کە خۆی تا چ رادەیەک لە ترس و دڵەڕاوکێدایە.
بەڵام ئەو قسانەی کە خامنەیی نەیگوت و دەبوو بیگوتایە، زۆر گرینگتر بوون لەو قسانەی کە کردنی، وەک ئەوەی هیچ ئیشارەیەکی بە بەرجام، ئابڵوقە نوێیەکانی سەر رژێمەکەی و جەریمەی 2 ملیارد دولاری و هەروەها هیچ ئیشارەیەکی بە شەڕ و کێشەکانی نێوخۆی دەسەڵاتەکەی و بەتایبەت ئەو کێشە نوێیەی کە لە جوابی رۆحانی بۆ ناوبراو لەسەر خوێندنی زمانی ئینگلیسی لە ئێران دروست بووە نەکرد. تەنیا ئەوندە نەبێ کە بە کورتی ئیشارەی بەو قسەی رۆحانی لەسەر هیندوستان و زمانی ئینگلیسی بە هۆی پێشکەوتنی ئەو وەلاتە ناوبرد بوو کرد و گووتی کە چۆ ئیستعتمار هیندوستانی کە خاوەن شارستانیەتێکی پێشکەوتوو بوو، تووشی نەهامەتی کرد. ئەو قسانەی خامنەیی لە چاو قسەکانی حەسەنی روحانی بەراورد ناکرێ و ئەوەش لاوازی و بێ چارەیی زیاتری وەلی فەقیە نیشان دەدا.
بە تەواوی روونە کە خامنەیی بۆچی نەچووە ناوەرۆکی ئەو باسە لەبەر ئەوەی تف بۆ سەرەوە حەوادەی بە رووی خۆتدا دەکەوێتەوە. کە وایە قازانجی لەوەدا بوو بە رووی خۆیدا نەهێنێ و وەک هەمیشە بەردەوام بێ لە زمانبازی و فریوکاریەکانی، بەلام ئەوەش کاردانەوەی خراپی خۆی دەبێ لەسەر هێزەکانی وەلی فەقیە. بەلام بەدبەختی وەلی وەفقیە ئەوەیە کە لە دوای ئەو قسانەی کە لە بارەی زمانی ئینگلسی کردنی لەلایەن حەسەنی رۆحانی قسەکانی دایەبەر تانە و رەخنە، وە وەلی فەقیە نازانێ لەمەودوا چۆن قسە بکا کە بەو جۆرە نەکەوێتە بەر تانەو تەشەر.
بەڵام ئەوەی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بوو ئەو بەشداری رەفسەنجانی و رۆحانی و دانیشتنیان لەلای خامنەیی، ئەوەش دەرخەری لاوازی بی توانایی وەلی فەقیهی رژێمە لە بەرامبەر رەفسەنجانی و رۆحانی و مەجبورە لای خۆیەوە جێگەیان بکاتەوە لە حاڵێکدا رۆژانە ئەو دوانە لە هەموو باسێکدا بە دەمی خامنەیی دا دەدەنەوە.
بە گشتی لاوازی خامنەیی و دەست و پێ بەسراویی و بێچارەیی ناوبراو نیشانەی لاوازی رژێمی ویلایەتی فەقیهە کە توانای نیە لە هیچ بارێکەوە هەنگاو هەنگرێ و چارەسەری خۆی بکا.