یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

زارا محەممەدی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

زارا محەممەدی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

زارا محەممەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کورد لە شاری سنە دوای ٦ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.

زارا محەممەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کورد لە شاری سنە دوای ٦ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
ئەمرۆ دووشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧١٩ ، زارا محەممەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی کە هاوکات بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە پارێزگای سنەیە، بە دانانی بارمتەی ٧٠ ٠  ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هەواڵدەری هەنگاو: زارا محەممەدی، ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتابووە سەر ماڵەکەی و بەتاوانی بوونی پێوەندی لەگەڵ حزبە کوردستانیە دژبەرەکانی رژیم گیرابوو. زارا تەمەنی ٢٨ ساڵ و لەدایکبوونی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی ١٠  ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە و ٦ ساڵ پێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە وەکوو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە.
ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات


4 ساڵ و 9 مانگ و 26 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زارا محەممەدی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

زارا محەممەدی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران