دوانیوەرۆی هەینی 24ی خەزەڵوەر، لەپێوەندبە گرانبونی سێ ئەوەندەی بەنزین، خەڵکی ئێران و کوردستان ڕژانە نێو شەقامەکان.
دوانیوەرۆی هەینی 24ی خەزەڵوەر، لەپێوەندبە گرانبونی سێ ئەوەندەی بەنزین، خەڵکی ئێران و کوردستان ڕژانە نێو شەقامەکان.
ئەم ناڕەزایەتیانە هەتا کاتی ڕەوانەکردنی ئەم ڕاگەیەندراوە لە زیاتر لە 176 شارو 31 پارێزگا لە سەرتاسەری ئێران پەرەی سەندووە.
خەڵک دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ڕۆحانی و خامنەیی و دیکتاتۆر دەڵێنەوە و دەستهەڵگرنین،
هەتا ئەو کاتەی بەحەق و مافی خۆیان نەگەن.
عەلی خامنەیی، فەرمانی بە سپای پاسداران و هێزەکانی دیکەی کردووە کە راپەریوانی شارە جیاجیاکان بدەنە بەر دەستڕێژ و تەقە لەخەڵک بکەن.
ژمارەی کوژراوەکان ڕوو لەزیاد بوونە.
ئەو هەواڵانەی کە لە ئێرانەوە هاتووە دەرخەری ئەوەیە کە لانیکەم 450 خۆپیشاندەر لە تاران، شیراز، ئیسفەهان، تەورێز، ئەهواز، سیرجان، بێهبەهان، شەهریار، خوڕەمشار، مەریوان و باقی شارەکان کوژراون و هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون کە زۆرێک لەوانە لە بارودۆخێکی خراپدان. هەر بەم حاڵەشەوە ناڕەزایەتیەکان لە سەرانسەری ئێران بەردەوامە. ڕژیم ئینتەرنێتی بەتەواوی بڕیوە هەتا بەردەوامبوونی خۆپیشاندان و وەحشیگەری خۆی بشارێتەوە.
ئێمە سەرەخۆشی لەو بنەماڵانە دەکەین کە ئازیزان و کەس و کاریان لە دەست داوە و پشتگیری لە خۆپیشاندەران دەکەین کە داوای حەق و مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن لە بەرامبەر دیکتاتۆریەت، ئازادی رادەربڕین و ئازادی دەست پێڕاگەیشتن بەئینتەرنێت دەوەستنەوە. ئێمە داوا لە یەکیەتی ئەوروپا دەکەین کە لەپاڵ خەڵکی ئێران دابن بۆ بەرەنگاری و گەیشتن بە ئازادی و دیمۆکراسی و بۆ دوایی هێنان بە زوڵم و سەرکوتی وەحشیانەی ناڕازیان.
ئێمە داوا لە کاربەدەستان و وەڵاتانی هاوپەیمانی ئورووپایی و نوێنەری هاوپەیمانی ئورووپا بۆکاروباری دەرەوە و ئاسایش دەکەین کە بەتوندی سەرکوتی خۆپیشاندەران مەحکووم بکات و داوای ئازاد کردنی هەموو بەندکراوان بکەن و پشتگیری لە خۆپیشاندەران و ناڕازیانی خەڵکی ئێران بۆ ئێرانێکی ئازاد و دیمۆکراتیک بکەن.