دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکا سەرکوتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستانی ترسناک وەسف کردو خوازیاری ئاوردانەوەی جیهان لەوەی کە لە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکا سەرکوتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستانی ترسناک وەسف کردو خوازیاری ئاوردانەوەی جیهان لەوەی کە لە ئێراندا روودەدات بوو.
رۆیتەرز: ناوبراو کە لە ئێستادا لە لەندەنە، لە کاردانەوەی تازەی دا لە پێوەند بە نارەزایەتیەکانی ئێران و کوردستان، ووتی: ئەو ڕووداوانە ترسناک بوون و هۆشداری دا کە جیهان چاودێرە.
هەروەها ووتی پێویستە هەواڵنێران و رۆژنامە نووسان بتوانن بچنە ناو ئێران و بزانن کە چ باسە چونکە ئەوان خەتی ئینتەرنێتیان بڕیوە بۆ ئەوەی جیهان نەزانێ کە لەو وڵاتەدا چی ڕودەدات.
لەلایەکی دیکەوە جان بۆڵتۆن، راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی پێشوی ئامریکا، لەتویتێکدا ئاماژەی بە کوشتارە بێ بەزەییەکانی نارەزایەتیەکانی ئێران و کوردستان کرد و ووتی وتووێژ لەگەڵ رژیمێکی لەو شێوەیە رەدکراوەیەو باوەڕ بە رژیمێک ناکرێ کە خەڵکەکەی خۆی قەتڵ و عام دەکات.