دوای تێپەربوونی نزیک بە سێ حەفتە لە گیرانی پەریسا سەیفی، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی کامیاران، چارەنووسی نادیارە.
دوای تێپەربوونی نزیک بە سێ حەفتە لە گیرانی پەریسا سەیفی، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی کامیاران، چارەنووسی نادیارە.
هەواڵدەری هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە لە گیرانی پەریسا سەیفی.، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی کامیاران، ناوبراو هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.
پەریسا سەیفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩،لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شاری سنەوە گیراوە و لەوکاتەوە تەنیا یەکجار لەگەڵ خانەوادەکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی هەبووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەریسا سەیفی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گیراوە.