دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 14ی سەرماوەزی 1398 رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەر
دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 14ی سەرماوەزی 1398 رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردەو لەژێر ناوی دەورەی شەهید " تاهیر قادری" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێشکەش کرا کە تێیدا روو لە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان ووتی: ئێوە کە بەهەڵگرتنی چەکی دیفاع وزانست دەتانهەوێ پەیامی نەتەوەی کوردی چەوساوە بگەیەنە ئەوپەڕی مرۆڤایەتی و ئەو ڕاستیە چەند پات کەنەوە کە تەسلیم بوون لە زاتی کورد دا نیە وهەتا کوردێک مابێ خەبات وشۆڕشی هەر هەیە ونابڕێتەوە. من دڵنیام کە ئێوەی پێشمەرگە کە بەچەکی باوەڕ ئامادەکراوون و خۆتان بۆ وەرزێکی نوێ لە خەبات ئامادە کردووە لەباشترین ڕۆڵەکانی گەلی بەش خوراوی کوردن.. بۆیە ئەرکی گرینگی شۆڕشتان وەئەستۆ گرتوە وبەهەست کردن بە لێپرسراویەتی سەرشانتان ، لەم کاروانە بێوچانەدا ڕێگە دەگرنە بەر و ئەم قافڵەیە لە ئامانجی کۆتایی نزیک دەخەنەوە یان دەگەیەنن.ئامانجەکەمان وگەیشتن بە ئاواتی شەهیدان ،فیداکاری وقوربانی دەوێ.. نەزم وڕێک وپێکی ئێوە ،سەنگەری کوردایەتی پێ قاییم دەبێ.. مانەوەتان لەم ڕیزەدا ،پێگەیشتووی سیاسی ونیزامی زیاتر دەکا و خۆڕاگریتان لەبەرانبەر ڕژیم ونابەرابەریەکان ، دەبێتە ئەوڕەمزە کە شۆڕشی کورد بەهێزە وتا کوردێک مابێت مەشخەڵی ڕزگاری دەئایسێ.
لەدوای وتەکانی خاتوو زینەب حسێنی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پەیامی پێشمەرگەی خولی شەهید تاهیر قادری لە لایەن یەکێک لە،هاورێیانی تازە پەیوەست بوو بەناوی کاک فەرشید ئیلامی پێش کەش کرا کە،تێیدا وێرای دەستخۆشی لەمامۆستایان ئاورێک لە ئەرک و کارەکانی پێشمەرگە درابوویەوە. لەدوای پەیامی پێشمەرگە چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستایانی دەورەکە دابەش کرا و بە پیرۆزبایی کردن لەیەکتر کۆتایی بە رێورەسمەکە هات.