__ مانگرتنی زیندانیێکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ بەردەوامە
__ دەستبەسەر کردنی برای زیندانیێکی سیاسی کورد
__ چوار زیندانی سیاسی کورد بە زیندان مەحکووم کران
__ کوژرانی 13 ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی رژێم له سوریە
__ ٧ میلیۆن کرێکار مووچەکەیان کەمترە لە لانیکەمی حەقدەست
__ دیکاپریۆ هاوخەمی خۆی بۆ وشکبوونی دەریاچەی ورمێ دەربری
__ ده‌میرتاش: ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان له قۆناغی له‌ناوچووندایه
مانگرتنی زیندانیێکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ بەردەوامە
مانگرتنی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ گەیشتە 24هەمین رۆژی خۆی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئارش مۆکری خوێندکاری کارناسی زانکۆی تەورێز ماوەی 24 رۆژە لە دژکردەوە بە کردارە نامرۆڤانەکانی بەرپرسانی زیندان مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئارش مۆکری لە رۆژی شەشی رەشەمەی 1394، لە لایەن هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە مەهاباد دەستبەسەر کراو دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. جێگەی باسە کە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم زیندانیە سیاسیە رایانگەیاندووە کە تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە رۆڵەکەیان بکەوێت. جێگەی باسە کە ئارش مۆکری بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە.
دەستبەسەر کردنی برای زیندانیێکی سیاسی کورد
هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران برای زیندانیێکی سیاسی کوردیان لە شاری کرماشان دەستبەسەر کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ شەممە 18ی بانەمەری 1395، کاوە سۆهرابزادە، برای ئەفشین سۆهرابزادە زیندانی سیاسی کورد لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە ماڵەکەی لە لایەن هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراتوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، دایکی ئەم زیندانیە سیاسیە رۆیشتووەتە ئیتلاعاتی سوپا بۆ زانینی هۆکاری دەستبەسەر کردنی رۆڵەکەی کە پێیان راگەیاندووە کە بۆچی لەگەڵ راگەیاندنەکانی دژی ئینقلاب لەمەر ئەفشین قسەی کردووە و بەو هۆکاری دەستبەسەر کراوە. جێگەی باسە کە ئەفشین سۆهرابزادە لە رێکەوتی 23ی خاکەلیچوە بە دوراندنی لێوەکانی خۆی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
چوار زیندانی سیاسی کورد بە زیندان مەحکووم کران
چوار شارۆمەندی کورد کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوون بە زیندان مەحکووم کران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی پێنجشەممە 16ی بانەمەری 1395، ئەفشین حسین پەناهی، پویا و ئارمان حسین پەناهی و پویا مۆقەدەم بە تۆمەتی تەبلیغ دژ بە نیزام، و کردەوە دژبە ئەمنییەتی نەتەوەیی لە رێگای بەرێوەبردنی رێورەسمی نەورۆز لە دادگای شۆرشی سنە، بە سێ ساڵ و دوو رۆژ زیندان حوکم دران. جێگەی باسە کە تاکوو ئێستا حوکمی سەلمان حسین پەناهی، چالاکی مەدەنی و خەڵکی گوندی قرۆچیا تاکوو ئێستا رانەگەێندراوە.
کوژرانی 13 ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی رژێم له سوریە
سیانزە ئه‌ندامی سوپای پاسداران له نزیک شاری حه‌له‌ب له سوریا کوژران و به‌ره‌ی نووسره‌ش وێنه‌ی دوو پاسداری بڵاوکرده‌وه‌و ده‌ڵێت به‌دیل گرتوونی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی رابردوو، چه‌کدارانی به‌ره‌ی نوسره هێرشیانکرده سه‌ر ناوچه‌ی خانتوومان له باشووری حه‌له‌ب‌و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت که پێشتر له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌ده‌وه کۆنترۆڵکرابووه‌وه. به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی سوپای که‌ربه‌لای مازه‌نده‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌دا 13 ئه‌ندامی سوپای پاسداران کوژراون و 21 پاسداری دیکه‌ش برینداربوون. کە ناسنامەی سێ لەو کوژراوانە بریتییە لە، ره‌زا حاجی زاده خه‌ڵکی شاری ئامۆل، ره‌حیم کابۆلی خه‌ڵکی بێهشه‌هرو محه‌مه‌د بڵباسی خه‌ڵکی نور که هه‌موویان سه‌ر به‌پارێزگای مازه‌نده‌رانن،هه‌روه‌ها باس له برینداربوونی چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی سوپا ده‌که‌ن که خه‌ڵکی هه‌مان پارێزگان، به‌ڵام ناسنامه‌کانیان ئاشکرانه‌کراوه. هەر وەها به‌ره‌ی نوسره له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌ی دوو ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی بڵاوکرده‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که به‌دیل که‌وتوونه‌ته ده‌ستیان.
٧ میلیۆن کرێکار مووچەکەیان کەمترە لە لانیکەمی حەقدەست
لانیکەمی حەقدەستی دیاری کراوی کرێکاران بۆ ساڵی ١٣٩٥، نزیک بە ٨١٢ هەزار تمەنە، کە لەچاو هێڵی هەژاریی دیاری کراوی ئەو وڵاتە لە لایەن کارناسانی ئابوورییەوە، زۆر کەمە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هادی ئەبەوی بەرپرسی کانوونی ئەنجومەنە سینفییەکانی کرێکاران، ڕۆژی ١٧ی بانەمەڕ بە ناوەندی هەواڵدەریی "تسنیم"ی ڕاگەیاندووە کەØ› "ڕەچاو نەکردنی یاسای کار و چاوەدێری نەکردن بەسەر کارگەکاندا، بوونەتە هۆی پەرەسەندنی پیشەی نافەرمی بە بێ دابین کردنی کۆمەڵایەتی و بە حەقدەستی کەمەوە". ناوبراو ئەوەشی زیاد کردووە کە لە ڕوانگەی کانوونی ئەنجومەنە سینفییەکانەوە ئەم کرێکارانە لە ژێر هێڵی ژیاندا دەژین. ئەم بەرپرسەی کانوونی ئەنجومەنە سینفییەکانی کرێکاران، باس لەوە دەکات کەØ› هیچ ئاییننامەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ کاری کرێکاراندا نەنووسراوە، هەتا چاوەڕوان بین هەیئەتی وەزیران پەسەندی بکەن و بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی داتەپینی ئابووری لە ئێران، زۆربەی یەکە بەرهەمهێنەرەکان بە کەمتر لە نیوەی دەفرایەتیی خۆیان کار دەکەن و کرێکارانی ئەو یەکە بەرهەمهێنەرانەش، یان لەسەر کارەکەیان دەرکراون و یان بە حەقدەستی کەمترەوە درێژە بە کارەکانیان دەدەن، کە بەو حاڵەشەوە لەگەڵ دواکەوتنی دانی مووچەکانیان بۆ چەندنین مانگ لە لایەن خاوەنکارانەوە بەرەوڕوون.
دیکاپریۆ هاوخەمی خۆی بۆ وشکبوونی دەریاچەی ورمێ دەربری
"لیۆناردۆ دی کاپریۆ"، ئەکتەری بەناوبانگی جیهان و چالاکی ژینگەپارێز، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هاوخەمی خۆی بۆ وشک بوونی دەریاچەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی، بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دەریاچەی ورمێ سەرەرای ئەوەی کەگەورەترین دەریاچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاری لە کەش و هەوا و سیاسەتی نادرووستی بەرپرسان لە ئاست ئەو دەریاچەیە لە ئێستادا تەنها لە %5ی ئاوی تێدا ماوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، دەریاچەی ورمێ دووهەمین دەریاچەی ئاوی شیرینی جیهانە و لە ئێستادا خەریکە دەبیتە دەریاچەێکی خوێ. جێگەی باسە کە تاکوو ئێستا چەندین کۆبوونەوە و نارەزایەتی خەڵکی لە ئاست کەمتەرخەمی بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی بەرێوە چووە کە تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی ئەرێنی لەسەر زیندوو کردنەوەی ئەو دەریاچەیە نەبووە.
ده‌میرتاش: ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان له قۆناغی له‌ناوچووندایه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) پێیوایه مه‌ترسی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زیاتر بووه‌و پێده‌چێت ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌ناو حزبه‌که‌یدا له‌دژی سیستمی تاکڕه‌ویی به‌رزببێته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان له‌ئێستاوه چووه‌ته قۆناغی له‌ناوچوون. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دەمیرتاش تیشکی خستووه‌ته‌سه‌ر کێشه‌کانی ناو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا‌و قۆناغی دوای وازهێنانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌که‌په‌و پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، له‌گه‌ڵ دواپێشهاته‌کانی پرسی کورد له‌و وڵاته. هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په ده‌ڵێت، پێش هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی ساڵی رابردوو، ئه‌وان وتویانه داود ئۆغڵو نابێته سه‌رۆک وه‌زیران‌و ئه‌ردۆغان ده‌زگای سه‌رۆک وه‌زیران له‌ناوده‌بات، له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستمی تاکڕه‌وی‌و دیکتاتۆری ده‌وێت، له سیستمی ئه‌ودا جێگای پیاوی دووه‌م نییه. له‌به‌شێکی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه که بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد، هه‌ده‌په، رێکخراوانی کومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، رێکخراوی عه‌له‌ویه‌کان‌و لایه‌نه‌کانی چه‌پ‌و سۆسیالیست له‌دژی کوده‌تای ئه‌ردۆغان خۆڕاگربوون.