پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

به‌رز و شکۆداربێ ڕۆژی خوێندکار له‌ ئێراندا

به‌رز و شکۆداربێ ڕۆژی خوێندکار له‌ ئێراندا
جه‌لال خۆشکه‌لام

ئێران و کوردستان دا، خویندکاران ئه‌و بزوتنه‌وه‌ زیندو خۆڕاگره‌بوون و هەن که‌ به‌درێژایی زوڵم و سته‌مه‌کانی ڕێژیمی پاشایه‌تی و ڕێژیمی ئاخوندی خوێنڕێژ و جه‌لاد..

جه‌‌‌لال خۆشکه‌‌‌لام

ڕۆژی١٦ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز، به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٧ی دیسامبری ٢٠ ١٩ یادی ٦٦مین ساڵه‌‌‌ی ڕۆژی خوێندکاره‌‌‌ له‌‌‌ ئێراندا. ١٦ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز وه‌‌‌بیرهێنه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی مێژوویه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ ڕاوه‌‌‌ستان و خه‌‌‌باتی خوێندکاران له‌‌‌ ئێراندا. لاوان و خوێندکاران لە ڕۆژی ١٦ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌زی ساڵی ۱۳۳۲ی هه‌‌‌تاوی دا، له‌‌‌ کاتی هاتنی جێگری سه‌‌‌رۆک کۆماری ئه‌‌‌مریکا بۆ ئێران، شۆشگێڕانە و خۆڕاگرانە، ڕژانه‌‌‌ سه‌‌‌ر شه‌‌‌قامه‌‌‌کان و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا سێ خوێندکاری قاره‌‌‌مانی زانکۆی تاران به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی (بۆزۆرگ نیا، قه‌‌‌ندچی و ره‌‌‌زه‌‌‌وی) به‌‌‌هۆی ده‌‌‌سڕێژی گوله‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی ڕژێمی پاشایه‌‌‌تی شه‌‌‌هید کران، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌، به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی به‌‌‌رزڕاگرتنی ڕۆحی پاکی خوێندکارانی شەهید، ئەو ڕۆژە وه‌‌‌ک ڕۆژی خوێندکاران ناوزه‌‌‌د کرا.بێگومان مێژووی مرۆڤایەتی شاهیدی ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌دا که‌‌‌ خوێندکاران هه‌‌‌میشه‌‌‌ سەرقافڵە و پێشڕەوی ئه‌‌‌و بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ گرنگ وچارەنووس سازانەبوون که‌‌‌ دژی زوڵم و زۆرداری و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ هاتونەته‌‌‌ ئاراوە.

خوێندکاران وێڕای ئه‌‌‌و زه‌‌‌خت و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ریان بوه‌‌‌، بۆ به‌‌‌گژداچونه‌‌‌وه‌‌‌ی دیکتاتۆران و خه‌‌‌باتکرنیان له‌‌‌ پێناوی ئازادی و عه‌‌‌داله‌‌‌تی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و دامه‌‌‌زرانی سیستمی دیموکرات و سیکۆلاردا و چه‌‌‌سپاندنی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ، به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌ هه‌‌‌وڵ دابوون و تێکۆشاون. ئه‌‌‌رکێکی تری خوێندکاران به‌‌‌رده‌‌‌وامی تێکۆشانیان بوه‌‌‌ له‌‌‌ ووشیاربونه‌‌‌وه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌کانیان و هاندانیان له‌‌‌ دژی زوڵم و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌.ڕاپه‌‌‌ڕین و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربڕینی خوێندکاران نیشانه‌‌‌ و هێمان له‌‌‌ بوونی ناعه‌‌‌داله‌‌‌تی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و زوڵم و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه له‌‌‌سه‌‌‌ریان. به‌‌‌م شێوه‌‌‌ش ڕووی ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ و دیکتاتۆرانه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک ئاشکراتر ده‌‌‌بێ و روون ده‌‌‌بیته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌هه‌‌‌مان کات دا ده‌‌‌رخه‌‌‌ری چالاکانه‌‌‌ی ڕۆڵی خوێندکارانه ده‌‌‌رده‌‌‌خا له‌‌‌ وه‌‌‌ی که‌‌‌ توانیویانه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگاکه‌‌‌یان له‌‌‌ ڕووی ووشیاری و ڕووناکبیریەوە به‌‌‌زیندوی بهێڵنه‌‌‌وه‌‌‌ و نه‌‌‌هێڵن دوژمنانی ئازادی  له‌‌‌ چوارچیوه‌‌‌ی ڕیفۆرمی درۆزنانه‌‌‌دا و داپۆشینی ڕووی راستەقینەی ڕاستیه‌‌‌کان، خه‌‌‌لک فریوبده‌‌‌ن.

لە هەموو کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەت دا زانکۆکان سه‌‌‌نگه‌‌‌رێکی قایم و پته‌‌‌وه‌‌‌ بوون بۆ ڕوبه‌‌‌روبونه‌‌‌وه‌‌‌ی زوڵم و سته‌‌‌م و ڕۆڵیان هه‌‌‌بوه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌گژداچو‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانی دژی ڕیژیمه‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌کان. هەستی بەرپرسیاری لە ئاست کۆمەڵگا و هزری زیندوی خوێندکار لە زانکۆکاندا بونه‌‌‌ هه‌‌‌وێنی به‌‌‌رخودان و هه‌‌‌ر ئه‌‌‌وانیش بوون، که رۆڵی گرنگیان هه‌‌‌بوه‌‌‌ له‌‌‌ پێکهێنانی هێز و پیک هاته‌‌‌ی هه‌‌‌ڵقوڵای هزر و بیری خه‌‌‌ڵک. ئه‌‌‌وان هه‌‌‌میشه ده‌‌‌نگی زوڵاڵی ئازادیخوازان و شۆڕشگێرانی ڕێگه‌‌‌ی ئازادی بوون.

له‌‌‌ ئێران و کوردستان دا، خویندکاران ئه‌‌‌و بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ زیندو خۆڕاگره‌‌‌بوون و هەن که‌‌‌ به‌‌‌درێژایی زوڵم و سته‌‌‌مه‌‌‌کانی ڕێژیمی پاشایه‌‌‌تی و ڕێژیمی ئاخوندی خوێنڕێژ و جه‌‌‌لاد، له‌‌‌ تێکۆشان و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی ڕانەوەستاون و ڕۆڵ و کاریگه‌‌‌ری گرنگیان هه‌‌‌بوه له‌‌‌به‌‌‌رخودان و خۆراگری دژ سیستمی دیکتاتۆر و نادادپه‌‌‌روه‌‌‌رانه‌‌‌. ڕۆژ نیه‌‌‌ که‌‌‌ خوێندکاران له‌‌‌ ئێران و کوردستان نه‌‌‌که‌‌‌ونه‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌سڕێژی گوله‌‌‌ یان به‌‌‌ توندترین شێوه‌‌‌ ڕووبه‌‌‌ڕووی زیندان و سزای قورس نه‌‌‌کرێنه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵام هزری ڕوون و باوه‌‌‌ڕی پۆڵاینی خوێندکاران هێنده‌‌‌ پته‌‌‌وو به‌‌‌هێزه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ژێر هیچ زوڵم و زۆرێکدا ناچه‌‌‌مێ.

له‌‌‌کاتی خۆپیشاندانه‌‌‌ سه‌‌‌راسه‌‌‌ریه‌‌‌کانی شاره‌‌‌کانی ئێران و کوردستان دا، ڕۆڵ و پێگه‌‌‌ی بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی خوێندکاران، له‌‌‌ده‌‌‌ستپێشخه‌‌‌ری وه‌‌‌ڕێکخستنی بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی و ووشیارکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و هاندانی خه‌‌‌ڵک گه‌‌‌لێک بەرچاو و دیاربوو ، که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌مان بۆ ده‌‌‌رده‌‌‌خا که‌‌‌ خوێندکاران بۆ هه‌‌‌میشه‌‌‌ هاندەر و پێشڕەو و ڕێبەری ئه‌‌‌و بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ زیندوه‌‌‌ن که‌‌‌ ڕۆڵ و کاریگه‌‌‌ریان ده‌‌‌بێ و به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بن له‌‌‌و ئه‌‌‌رکه‌‌‌ پیرۆزه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر شانیانه‌‌‌، ئه‌‌‌ویش به‌‌‌رده‌‌‌وامی خه‌‌‌باتی فره‌‌‌ ڕه‌‌‌‌هه‌‌‌ندی له‌‌‌ پێناو ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و گه‌‌‌یشتنی کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌لکی ئێران و کوردستان به‌‌‌ ویست و داخوازیه‌‌‌ ڕه‌‌‌واکانی.

سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، که‌‌‌ پێکهاتوی بزوتنه‌‌‌وه خوێندکاری و جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریه‌‌‌کانی ئافره‌‌‌تان و لاوان و کرێکاران و باقی چین و توێژەکانی تره‌‌‌، یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌و هێزه‌‌‌ کاریگه‌‌‌ر و گرنگانه‌‌‌ی که‌‌‌ هه‌‌‌میشه خۆی به‌‌‌ پشتیوانی خوێندکاران و بزووتنەوە ڕەواکەیان زانیوه‌‌‌ و خویندکاران هان ده‌‌‌دا که‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بن له‌‌‌ خه‌‌‌بات و تێکۆشان له‌‌‌ پیناوی ئازادی و روخانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ خوێنڕێژ و دیکتاتۆره‌‌‌.

وێرای پیرۆزبایی له‌‌‌م ڕۆژه‌‌‌ گرنگ و پیرۆزه‌‌‌ له‌‌‌ خوێندکارانی ئێران و کوردستان به‌‌‌گشتی و خوێندکاری زانکۆکان به‌‌‌تایبه‌‌‌‌تی، هیوادارم که‌‌‌ خوێندکاران هه‌‌‌میشه‌‌‌ وه‌‌‌ک بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی پێشه‌‌‌نگ و سمبولی ئازادی و به‌‌‌رخودان بمینننه‌‌‌وه‌‌‌ و وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشه‌‌‌ داینامۆی به‌‌‌خودان و خۆراگری بن.

به‌‌‌رز و پێرۆز بێت ١٦ سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز ڕۆژی خوێندکار لە ئێران. بۆ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و ئاسۆی ڕوونی ڕزگاری و ڕوخانی ڕژیمی خوێنڕێژی ئاخوندی.


4 ساڵ و 11 مانگ و 11 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رز و شکۆداربێ ڕۆژی خوێندکار له‌ ئێراندا

به‌رز و شکۆداربێ ڕۆژی خوێندکار له‌ ئێراندا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران