__ چالاکێکی خوێندکاری لە مەریوان بە زیندان مەحکووم کرا
__ دەستبەسەر کردنی 7 شارۆمەندی کورد لە شارەکانی شنۆ و مەریوان
__ لە سێدارەدانی هاووڵاتیێکی کورد بە بەرچاوی خەڵکەوە
__ کۆنگره‌ی گه‌ل: په‌رله‌مانی کوردی له‌ئامه‌د رێگه‌چاره‌ی ئێمه‌یه
__ له 14 رۆژدا 286 کەسی مه‌ده‌نی لە حەلەب کوژراون
__ هێزێکی تایبه‌تی تورکیا سنوری سوریا ده‌به‌زێنێت
__ به‌شێک له‌یارمه‌تییه‌کانی به‌ریتانیا ده‌گاته ده‌ستی داعش
چالاکێکی خوێندکاری لە مەریوان بە زیندان مەحکووم کرا
دادگای شۆرشی شاری مەریوان چالاکێکی خوێندکاری ئەو شارەی بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، زانکۆ رەستاد، چالاکی خوێندکاری و خەڵکی گوندی چالیسووری مەریوان لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەریوانەوە بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، زانکۆ رەستاد لە دایکبووی ساڵی 1375 لە رۆژی 15ی رێبەندانی ساڵی 1394، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر دوای مانگێک مانەوە لە ژێر شکەنجە لە ژورە تاکەکەسیەکانی ئیتلاعات بۆ زیندانی مەریوان گوازرایەوە و بە دانانی بارمتەی 70 میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. جێگەی باسە کە ئەم چالاکە خوێندکاریە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردیەکان بە زیندان مەحکووم کراوە.
دەستبەسەر کردنی 7 شارۆمەندی کورد لە شارەکانی شنۆ و مەریوان
لە ماوەی رۆژانی رابردوو 7 هاووڵاتی کورد لە شارەکانی شنۆ و مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پێنج شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی، مەحەمەد روبان، وەلی شەریفی، رەزا عەرەب تاج، فارۆق شەفاهی و سابیر رەسوڵپوور لە شاری شنۆ لە رۆژی 15ی بانەمەر لە لایەن ئیتلاعاتی ورمێوە دەستبەسەر کراون و دواتر بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گوازراونەتەوە. بە پیچی ئەم راپۆرتە، دەوترێت کە ئەم پێنج هاووڵاتیە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکان دەستبەسەر کراون. هەر وەها لە شاری مەریوان دوو خوێندکاری کورد بە ناوەکانی تارێق نیک پەی و هیوا نیک پەی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ زیندانی مەریوان گوازراونەتەوە. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەک دوو خوێندکارە کوردە هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.
لە سێدارەدانی هاووڵاتیێکی کورد بە بەرچاوی خەڵکەوە
هاوڵاتییه‌کی کورد، به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه له‌شاری کرماشان له‌سێداره‌درا، بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ی بانەمەری 1395، له‌گۆڕه‌پانی ئازادی کرماشان سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر زیندانیێکی کورددا بە ناوی ( ه س) بە بەر چاوی خەڵکەوە جێبه‌جێکرا، به‌پێی ئەم راپۆرتە، ئه‌و هاوڵاتییه کورده "سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌تاوانی بڕینی دوکانێکی زەڕەنگەر، ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه". جێگەی باسە کە ته‌نیا له‌هه‌فته‌ی رابردوودا، زیاتر له 20 که‌س له‌شاره‌کانی نوور، که‌ره‌ج، زاهدان، ئه‌رده‌بیل‌و چه‌ند شوێنێکی تر لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە له‌سێداره‌دراون.
کۆنگره‌ی گه‌ل: په‌رله‌مانی کوردی له‌ئامه‌د رێگه‌چاره‌ی ئێمه‌یه
هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی تورکیا به رێگای دیالۆگ پرسی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کات، گه‌لی کورد له شاری ئامه‌د پارله‌مانێکی کوردی دروستده‌کات و ئه‌وه‌ش رێگه‌چاره‌ی ئه‌وانه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ره‌مزی کارتال هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند "هه‌وڵی حکومه‌تی تورکیا بۆ له‌ناوبردنی مافی پارێزبه‌ندی (حه‌سانه) ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) زۆر له کوده‌تای 2ی ئاداری ساڵی 1994 گه‌وره‌تره که دژ به په‌رله‌مانتارانی کوردی پارتی ره‌نج و دیموکراسی (DEP) ئه‌نجام درابوو ".کارتال پشتگری له قسه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په کرد که وتبووی به‌لابردنی مافی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بێ ئه‌لته‌رناتیڤ نابن و پارله‌مانی کوردی له شاری ئامه‌دی باکوری کوردستان داده‌مه‌زرێنن. جه‌ختیشیکرده‌وه، بڕوایان به‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئازادی و دیموکراسیدا چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ناو په‌کپارچه‌یی تورکیادایه و مه‌رجه‌کانی چاره‌سه‌ریش زۆر گونجاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری به شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی وه‌ڵامی گه‌لی کوردستان نه‌داته‌وه، به بێ گومان گه‌لی کورد له شاری ئامه‌د ئالته‌رناتیفی خۆی ده‌خاته روو و په‌رله‌مانێکی کوردی دروستده‌کات.
له 14 رۆژدا 286 کەسی مه‌ده‌نی لە حەلەب کوژراون
ته‌نیا له‌ماوه‌ی 14 رۆژدا، 286 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌شاری حه‌له‌ب به‌هۆی بۆردومان‌و پێکدادانه‌کانی رژێم‌و گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه به‌رانبه‌ر یه‌کتری کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، دوێنێ شه‌ممه 18ە بانەمەری 1395،له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویکرده‌وه، له22ی مانگی رابردووه‌وه تاوه‌کو 5ی ئه‌م مانگه، 286 هاوڵاتی مه‌ده‌نی کوژران که له‌نێویاندا 57 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ‌و 38 ئافره‌تی سه‌رو 18 ساڵی تێدایه. له‌کۆی ئه‌و 286 کوژراوه، 146 که‌سیان به‌هۆی هێرشه‌کانی رژێمی سوریاوه بووه بۆ سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاره‌که که له‌ژێر ده‌ستی گروپه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌دایه، له‌و ژماره‌یه‌ک 19 منداڵ‌و 15 ئافره‌تی تێدایه. هه‌روه‌ها به‌هۆی هێرشی گروپه چه‌کداریه‌کانیشه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی رژێمی سوریا، له‌ماوه‌ی ئه‌و 14 رۆژه‌دا 129 هاوڵاتی کوژراون که له‌نێویاندا 33 منداڵ‌و 23 ئافره‌ت هه‌بوون.
هێزێکی تایبه‌تی تورکیا سنوری سوریا ده‌به‌زێنێت
هێزێکی تایبه‌تی سوپای تورکیا، سنوری سوریای به‌زاندووه‌و ئۆپه‌راسیۆنێکی ئه‌نجامداوه له‌ناوچه‌کانی ژێرکۆنتڕۆڵی داعش که ماوه‌ی چوار کاتژمێری خایاندووه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جوڵاندنی هێزه‌کانی سوپا بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، به‌هۆی زیادبونی هێرشه‌کانی داعشه‌وه بووه له‌سه‌ر شاری کلیسی تورکیا. هەواڵدەری یه‌نی شه‌فه‌ق رایگەیاندووە کە، کاتژمێر 1:30 خوله‌کی شه‌وی رابردوو، هێزێکی تایبه‌تی که پێکهاتووه له 15 بۆ 20 سه‌رباز، به‌قوڵایی 13 تا 14 کیلۆمه‌تر چوونه‌ته ناو خاکی سوریاوه‌و ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش له‌و وڵاته ئه‌نجامداوه. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌ئه‌نجامی 10 رۆژ له‌ده‌ستخستنی زانیاریی هه‌واڵگری‌و ئاماده‌کاریی ئه‌نجامدراوه، دوای چوار کاتژمێریش له‌مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له‌خاکی سوریا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌ڕاونه‌ته‌وە ناو خاکی تورکیا.
به‌شێک له‌یارمه‌تییه‌کانی به‌ریتانیا ده‌گاته ده‌ستی داعش
حکومه‌تی به‌ریتانیا، ئاشکرایکردوه که به‌شێک له‌و یارمه‌تییه داراییانه‌ی ره‌وانه‌ی سوریایان کردوه، گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕێکخراوی په‌ره‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی "DFID"، ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که پرۆگرامه‌که‌یان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کانی سوریا، به‌هۆی ململانێکی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه مه‌ترسی که‌وتووه‌ته‌سه‌ری‌و ره‌نگه به‌شێکی زۆری ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی گه‌یاندویانه‌ته سوریا، بۆ کاری تیرۆریستی به‌کاربهێنرێت. لایه‌نه فه‌رمییه‌کانی به‌ریتانیا دان به‌وه‌داده‌نێن که ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی له‌ساڵی 2011 ڕه‌وانه‌ی سوریایان کردوه‌و بڕه‌که‌ی به 510 ملیۆن پاوه‌ن ده‌خه‌مڵێنرێت، سه‌دا یه‌کی گه‌یشتووته ده‌ستی داعش‌و به‌ره‌ی نوسره که بڕه‌که‌ی پێنج ملیۆن پاوه‌نه. کریس جینسین، وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه ده‌ڵێت "ڕه‌نگه هه‌ندێک له‌و شتومه‌کانه دیار نه‌مابێت یان دزرابێت، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌زۆری یارمه‌تییه‌کان بۆ ئاواره فه‌له‌ستینی و سورییه‌کان، ئه‌و شتانه زۆر که‌من‌و شایسته‌ی باسکردن نین".