هەردوو حزبی جمهوریخواز و دیموکرات لە کۆنگرەی ئامریکا بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێران، گەڵاڵەیەکیان پێکهێنا.
هەردوو حزبی جمهوریخواز و دیموکرات لە کۆنگرەی ئامریکا بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێران، گەڵاڵەیەکیان پێکهێنا.
رۆژنامەی واشینگتۆن تایمز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە پشتیوانی و هاوکاری نوێنەرانی کۆنگرەی ئامریکا( مەجلیسی نوێنەران و سەنا) لە نارەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران کردووە.
کۆنگرەی ئامریکا رایگەیاندووە کە ئەو گەڵاڵەیە بەئامانجی زیاترکردنی فشارەکان بۆسەر رژیم و بۆ رووبەروو بونەوەی سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک خراوەتە ڕوو.
لەو راپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە رژیم بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانە و ناڕەزایەتیە بەرینەکانی خەڵک، دەستی داوەتە سەرکوتی دڕندانە کە بۆتە هۆکاری گیان دانی سەدان کەس و هیچ نیشانەیەکیش لە گۆڕان لەبەرانبەر ئەو خۆپیشاندانانەدا بەدی ناکرێ.
جۆ ویڵسون، نوێنەری جمهوریخوازەکانی ویلایەتی کارۆلینای باشور و لە داهێنەرانی ئەو گەڵاڵەیە وتویەتی: بە ئامادەکردنی ئەو گەڵاڵەیە، کۆنگرە پەیامێکی بەهێز و تەئکید کراوە لەلایەن هەردوو حزبەوە بۆ پشتیوانی و هاوکاری لە هەوڵە ماف خوازی و دیموکراتیکەکانی خەڵکی ئێران دەنێرێت،