هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هۆشداری پەمپێئۆ بۆ ڕێبەرانی ڕژیم لەپێوەند بە هێرشی مووشەکی لەعێڕاق.

هۆشداری پەمپێئۆ بۆ ڕێبەرانی ڕژیم لەپێوەند بە هێرشی مووشەکی لەعێڕاق.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 22ی سەرماوەز هێرشی مووشەکی بۆ پادگانێک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدادی مەحکووم کرد و ڕێبەرانی ئێرانی ئاگادار کردەوە

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 22ی سەرماوەز هێرشی مووشەکی بۆ پادگانێک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدادی مەحکووم کرد و ڕێبەرانی ئێرانی ئاگادار کردەوە کە هەرجۆرە خەسارەتێک بە هێزەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانە عێڕاقیەکان بگات، ڕووبەڕووی کاردانەوەی جیدی نەتەوە یەکگرتوەکان دەبنەوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێک دا نووسیویەتی: ئێمە بە توندی سەرکۆنەی گرووپەکانی سەر بەڕژیم دەکەین کە حەفتەی پێشوو هێرشیان کردووەتە سەر شوێنک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد کە بوەتە هۆی بریندار بوونی پێنج کەس.ئەوەی مایک پەمپێئۆ ئاماژەی پێکردووە کە ڕۆژی دووشەممە چوار مووشەکی کاتیۆشا بەر پایگانێکی نیزامی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتووە، پێنج کەس لە هێزەکانی عێڕاقی کە ئەندامی دژە تیرۆر بوون و لەلایەن هێزە ئەمریکیەکان ڕاهێنانیان پێ کرابوو بریندار بوون.وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەردەوامی تویتەکەی خۆی دا تەئکیدی کردووەتەوە ئەگەر ڕێبەرانی ڕژیمی ئێران یان هێزەکانی سەر بەو وەڵاتە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانە عێڕاقیەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان زۆر بە توندی جوابی هێرشەکان دەداتەوە.


4 ساڵ و 6 مانگ و 14 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هۆشداری پەمپێئۆ بۆ ڕێبەرانی ڕژیم لەپێوەند بە هێرشی مووشەکی لەعێڕاق.

هۆشداری پەمپێئۆ بۆ ڕێبەرانی ڕژیم لەپێوەند بە هێرشی مووشەکی لەعێڕاق.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران