دیاردەی تێزاب پژاندن کە دیاردەیەکی دژە مرۆڤیەو دەبێتە هۆی تێکدانی سیستم و پێکهاتەی کەسێک و شێواندنی ڕوخساری، و ئەم دیاردەیە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان زۆر
دیاردەی تێزاب پژاندن کە دیاردەیەکی دژە مرۆڤیەو دەبێتە هۆی تێکدانی سیستم و پێکهاتەی کەسێک و شێواندنی ڕوخساری، و ئەم دیاردەیە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان زۆر بڵاوەو سەدان قوربانی لێکەوتۆتەوە، و بەتایبەتی لە بەرانبەر ئافرەتاندا بە بەردەوامی بەکارهێنراوە، بەداخەوە تا ئێستاش کەیسی ئەو کەسانەی ئەوکارە قێزەونە ئەنجام دەدەن بە داخراوی ماوەتەوە و تەنانەت کەسێکیش بەو تاوانە نەگیراوە،بەپێی یاساکانی رژیمی ئاخوندی ئەو دیاردەیە بەتاوان ئەژمار نەکراوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا شەوی شەممە رێکەوتی 23ی سەرماوەز، لەشاری سەقز، دایکێک و کچەکەی لەلایەن کەسانێکی نزیک لە خانەوادەی خۆیانەوە بەتێزاب هێرش کراوەتە سەریان،
پشتی ئەو دایک و کچە بەهۆی تێزابەکە بە سەختی سووتاوە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە رژیمی ئاخوندی لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی تێزابپژاندن" اسیدپاشی" دەیهەوێ ئافرەتانی کورد لە خەبات بۆ مافە نەتەوایەتی و ژنانەکانیان بترسێنێ و هەروەها هێزی بەهێزی ئافرەتان لە خۆپێشاندانەکانی داهاتوو بۆ ڕووخانی ڕژیم بێکاریگەر بکات.